جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند،
بەشێوەیەکی زۆر سەلامەت بەشار ئەسەد-ـیان گواستوەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
هەواڵ:KNNC
سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە
چاوپێکەوتنێکدا کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ڕاگەیاند،دوای ئەوەی گروپەچەکدارەکان
هێرشییان کردەسەر دیمەشق، بەشار ئەسەد، سەرۆکی
لەکارلادراوی سوریای بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت گواستراوەتەوە بۆ روسیا.
ریباکۆڤ دەشڵێت: "ئەو سەلامەتە و ئەمەش ئەوە
دەردەخات کە ڕوسیا لە دۆخێکی ئاوادا وەک پێویست مامەڵە دەکات".
سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا مۆسکۆ
ئەسەد رادەستدەکاتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت، ریباکۆڤ دەڵێت: روسیا لایەنێک نییە
لەو رێککەوتنەی کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دامەزراندوە.
رۆژی دوشەممە کۆشکی کرملین رایگەیاند، کە
ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا، بە بڕیاری شەخسی مافی پەنابەری بە بەشار ئەسەد و
خێزانەکەی داوە.
185 جار خوێندراوەتەوە