زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد، دەڵێن: چەند
خواردنێک زیانێکی زۆر بە تەندروستی جگەر دەگەیەنن و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا
بەرزدەکەنەوە.
تەندروستی:KNNC
گۆڤاری پزیشکی
بەریتانی(BMJ)، بڵاویکردوەتەوە، زانایان لە مێژە سەلماندوویانە کە کۆلیسترۆڵی
زیادە بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
دادەنرێت، چونکە ئەم ماددە چەورییانە دەبنەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان و مەینی خوێن و
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆر، توێژینەوەیەکیان
ئەنجامداوە لەسەر خراپترین ئەو خۆراکانەی زیان بە تەنروستی جگەر دەگەیەنن،
تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر کۆمەڵێک خۆبەخش ئەنجامدا، کۆمەڵێک خواردنیان بۆ دانان
رۆژانە بیخۆن کە رێژەیەکی زۆر چەوری تێر-ـیان تێدابوە، دوای سێ هەفتە توێژەران
تێبینییان کرد، ئەو کەسانەی ئەو خۆراکانەیان خواردوە، کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزبوەتەوە
و نیشانەکانی چەوری جگەر-ـیان تێدا دەرکەوتوە و گیرانی بۆرییەکانی خوێنیان بۆ
دروستبوە.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی سەرنجی راکێشاون
ئەوەبوە، کێشی بەشداربوان نەگۆڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەخۆشی چەوری جگەر تەنانەت
لە کەسانی کێشی ئاساییشدا ڕودەدات.
دیارترین ئەو خۆراکانەش بریتین لە: ( گۆشتی سور، خوێ، خواردنەوە
گازییەکان، پەتاتەی سورکراو، خواردنە خێراکان، نانی سپی، شەکر، کحول، خواردنە
لەقتونراوەکان).
306 جار خوێندراوەتەوە