سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆیەکەمجار و لەژێر
زەویدا بەچەند تۆمەتێک، دادگاییکرا.
هەواڵ:KNNC
بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ یەکەمجار و وەک یەکەم سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل
چوە ناو قەفەسى تاوانباری و لە دادگایەکی ژێرزەمینیی وڵاتەکەیدا وەڵامی
پرسیارەکانی دادوەری دایەوە.
ناتەنیاهۆ، هەوڵیدا بەرگری
لەخۆی بکات، لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراون، وتیشی: "ژیانێکی
سەخت دەژیم، رۆژانە 17—18 کاتژمێر کاردەکەم، ژەمەکانم لەسەر مێزەکەم دەخۆم، چونکە
بەردەوام لە کۆبونەوەم".
ناتەنیاهۆ ، بە تۆمەتی پێشێلکردنی متمانە، خراپ
بەکارهێنانی قەرز، ساختەکاری و گەندەڵی لە سێ دۆسیەی تاوانکاریدا، لەبەردەم دادگای
ناوچەی تەلئەبیب ئیفادەی دا.
هاوکات، دادگا رایگەیاند، کە ناتەنیاهۆ لە هەفتەیەژدا سێ جار وتەی لێوەردەگیرێت.
95 جار خوێندراوەتەوە