ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە دابەشکردنی سێ موچەکە دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 11/12/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەش، یەکێک لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە موچەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، دواین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتی موچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025، گفتوگۆ دەکرێن.

 

 

هاوکات، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابوری و ئەنجومەنی گشتی راژە بۆ هاوتاکردنی ناونیشانە وەزیفییەکان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەبەر رۆشنایی یاسای ژمارە (9)ـی ساڵی 2024، دەخرێتەڕو.

 

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ، روداو و پێشهاتەكانی رۆژانی رابردوی سوریا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

3621 جار خوێندراوەتەوە