تورکیا بەردەوامە
لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و بەهۆی بۆردومانی ئەمبوڵانسێک، چوار
کەس بونە قوربانیی و تەنها لە سێ ڕۆژیشدا زیاتر لە 70 کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیا
و هێزە هاوپەیمانەکانى شەهیدبون.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شاری
تل تەمر-ـی سەر بە کانتۆنی جزیرێ و بەهۆی هێرشی درۆنیی تورکیاوە
بۆسەر ئەمبوڵانسێک لەسەر ڕێگەی سڕین_بەنداوی تشرین دو کەس شەهید بون و
دو کەسی دیکەش برینداربون.
لەلایەکی دیکەوە،
سەرچاوەیەک لە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بە کەی ئێن ئینی ڕاگەیاند: تەنها لە سێ
ڕۆژی ڕابردودا 71 کەسی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانییەوە شەهیدبون،
کە لەنێویاندا 18 ژن و 7 منداڵ هەن.
144 جار خوێندراوەتەوە