ئاسایشی
سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتوە و بەڕێوەبەری
راگەیاندنی ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت: بەراورد بە ساڵی (2023) بڕەكەی كەمی كردوە.
هەواڵ:
(KNNC)
سەلام عەبدولقادر،
لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە (KNNC)ـی
راگەیاند: ساڵی رابردو ئاسایشی سلێمانی توانیویەتی دەست بەسەر بڕی سێ تۆن و (24)
كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت.
وتیشی: ئەمساڵ
هەزار و (19) تۆمەتبار دەستگیركراون كە تەمەنیان لەنێوان (18 بۆ 64) ساڵدایە،
لەنێوان تۆمەتبارەكاندا كچ و ژن بونی هەیە، هەروەها لەسەر كەیسی كارگەی ماددەی
هۆشبەرەكە گەرمیان، پێنج كەسیان دەستگیركردوە كە نەتەوەی عەرەب و خەڵكی سوریا بون.
لێپرسراوی
راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە
ئەنجامی بەدواداچون و دەستگیركردنی بازرگانە ناوخۆیی و بیانییەكان بەراورد بە ساڵی
(2023) هاوردە كردن و دەستبەسەردا گرتنی مادەی هۆشبەری كەمی كردوە.
سلێمانی
- بەهار عەبدولكەریم
245 جار خوێندراوەتەوە