لەماوەی (13) ساڵدا لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە زیاتر لە (100) هەزار كەس كەس بێسەروشوێن
کراون.
هەواڵ: (KNNC)
لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریكی ئاشكرایكردوە، لە ساڵی (2011)ـوە
تا ئەو كاتەی رژێمەكەی لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە رۆخێنراوە، بەشار ئەسەد، سەرۆكی
سوریا زیاتر لە (100) هەزار كەسی بێسەروشوێن كردوە.
نیویۆرک تایمز ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ژمارەیەكی زۆر لە ئەو كەسانەی كە بێسەروشوێن كراون
كە زیاتر لە (85) هەزار كەس دەبن، لە گرتوخانەكانی سوریادا کوژراون.
123 جار خوێندراوەتەوە