ئۆتۆمبێلێك لە گەرمیان خۆی دەكێشێت بە
تاوەرێكی كارەبادا و دو گیان لە دەستدان و ژمارەك برینداری لێدەكەوێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە؛ پاش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەسەر ڕێگای کەلار
ناحیەی باوەنور، كە بەئاراستەی کەلار هاتوە لە گوندی بەردەسوری کۆن پاش ئەوەی
کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی بەستونێکی ڕووناکیدا دەکێشێت بەهۆیەوە پێنج منداڵ و دوو
ئافرەت برینداربون.
ئاماژی بۆ ئەوەشكردوە، بریندارەکان رەوانەی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار كراون، بەڵام بەهۆی سەختی
برینەکەیانەوە دو لە بریندارەکان کە منداڵن گیانیان لەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندوە؛ بەهۆی سەختی
برینەکەیانەوە دو برینداری دیکە رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی کراون.
لای خۆشیەوە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
شەهید هەژار لە کەلار لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك لە وێنە، رایگەیاند: ساتی
گەیشتن و چارەسەرکردنی (10) بریندارە لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا.
438 جار خوێندراوەتەوە