بەهۆی سکاڵایەکی مەلابەختیار، بڕیار
نامیق رۆژنامەنوس و پەیامنێری کەی ئێن ئێن، چوە بەردەم دادگا، دوای
گفتوگۆ، دادوەر دانیشتنەکەى دواخست بۆ مانگی داهاتو.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر سکاڵای
حیکمەت محەممەد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیار، ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی،
بڕیار نامیق رۆژنامەنوس و پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن ئامادەی بەردەم
دادگاى کەتنی یەکی سلێمانی بو.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگادا، دادوەر وتەکانی
بڕیار نامیقی وەرگرت و دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ (27ـی 1ـی 2025) داهاتو
دوا بخرێت.
سکاڵاکەی مەلا بەختیار کە ماوەی چوار
ساڵە لە دژی رۆژنامەنوس بڕیار نامیق لە دادگا تۆمار کراوە، پەیوەستە بە تەشهیر
و ناوزڕاندن لە کۆی پێنج بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە سەرکردە
و هاوخەباتەکانی مەلا بەختیار لەسەر کتێبی لەبری بیرەوەرییەکان، بەهەڵە
و شێواندنی مێژویی ناویان بردوە.
742 جار خوێندراوەتەوە