زیلینسکی و هاوپەیمانەکانی هەوڵدەدەن ترەمپ رازی بکەن

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 03/03/2025
جیهان
+
-

زێلێنسکی و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی هەوڵدەدەن دۆناڵد ترەمپ رازی بکەن، کە بەرژەوەندییەکانی ئۆکرانیا لەبەرچاوبگرێت لە روبەڕوبونەوەی روسیا.

هەواڵ:KNNC

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کاری جدی دەکەن بۆئەوەی هەوڵی ڕازیکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بدەن بەرژەوەندییەکانیان لەبەرچاو بگرێت لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕوسیا.

زیلێنسکی وتی: لە پێشینەی کارەکانیان ئەوەیە بگەنە ئاشتییەکی بەردەوام و رێککەوتنێکی باش سەبارەت بە کۆتاییهاتنی شەڕ.

لەسەر بانگهێشتی کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، 15 سەرکردەی ئەوروپا، لەوانە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، بەڵێنی پشتیوانی لە کیێڤ و دووبارە چەککردنەوە لە دژی ڕووسیایان دا.

ترەمپ ڕۆژی هەینی لەبەردەم کامێراکاندا لە کۆشکی سپی قسەی کرد، زێلێنسکی تۆمەتبار کرد بەوەی "خۆی خستووەتە دۆخێکی زۆر خراپەوە" و داوای کرد کە ئاشتی لەگەڵ ڕوسیا بکات.

56 جار خوێندراوەتەوە