کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 03/03/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین هەیە و سبەینێش پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

 

هاوکات، پلەکانی گەرما یــەک تــــــا ســــێ پلە نزم دەبێتەوە.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان هەوردەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی:13 پلەى سیلیزى
دهۆک 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک:19  پلەى سیلیزى
زاخۆ:  16پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2  پلەى سیلیزى
سۆران:14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18پلەى سیلیزى

786 جار خوێندراوەتەوە