شیروان زرار: سبەینێ‌ ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوابڕیار لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 28/10/2018
کوردستان
+
-

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێـت، سبەینێ‌ ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوا بڕیار لەسەر ئەنجامی هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان دەدات.

شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە KNNی راگەیاند: لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ماوەی یەك هەفتەی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی دوا بڕیار لەسەرئەنجامی هەڵبژاردنەكە بدات، بەو پێیەش پێویستە سبەینێ‌ ئەنجومەنەكە دوا بڕیاری خۆی بە پەسەندكردن یاخود رەتكردنەوە لەسەر ئەنجامەكان دەدات. 

راشیگەیاند: زۆربەی لایەنەكان تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە داوە.

بە وتەی شیروان زرار، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاگاداریان كردونەتەوە كە سبەینێ‌ دوابریار لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەدەن و بەنوسراوێكی رەسمی ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دەكەن.

1128 جار خوێندراوەتەوە