هەریەک لە دەم پارتی و کۆنگرەی نەتەوەیی
کورد پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئەنفال بە کارەساتێکی مێژویی ناو دەبەن و
جەخت دەکەنەوە، پێویستە کەیسی ئەنفال بەنێودەوڵەتی بکرێت.
هەواڵ:KNNC
دەم پارتی لە راگەیەنراویکدا کە بە بۆنەی ساڵیادی
ئەنفال بلاویکردەوە، 14 ی نیسان ڕۆژێکی رەش لە مێژوی گەلی کورددا ناودەبات.
دەشڵیت، بە فەرمانی ڕژێمی سەدام حسێن، بە
هاوکاری زلهێزەکان و پاڵپشتی دەوڵەتان، پلانی قڕکردنی گەلی کورد بە ناوی ئەنفال جێبەجێ
کرا.
باسی
لەوەشکردوە، ئەم کۆمەڵکوژییە نەک تەنها لە ویژدانی یەک
نەتەوەدا، بەڵکو لە ویژدانی هەمو مرۆڤایەتیدا برینێکی قوڵ و ساڕێژنەکراوی بەجێهێشتوە.
دەم پارتی دوپاتیشیدەکاتەوە ئەنفال کردەوەیەک بو لە پێناو بەئامانجگرتنی زمان
و کولتور و مێژو و داهاتوی گەلی کورد.
هاوکات، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە راگەیەنراوێکدا بە بۆنەی ساڵیادی
ئەنفاڵ دوپاتیکردەوە کە دۆسییەی ئەنفال دەبێت بە نێودەوڵەتی بکرێت
و جەختیشی کردەوە کە بەهەمو توانایەکیان بۆ ئەو مەبەستە کار دەکەن.
89 جار خوێندراوەتەوە