خامنەیی: نەبەگەشبینی و نەبەڕەشبینی لە دانوستانەكان ناڕوانم

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 15/04/2025
جیهان
+
-

دوای بەڕێوەچونی خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: نە بەگەشبینی و نەبەڕەشبینییەوە لە دانوستانەكانی ناڕوانێت و متمانەی بە لایەنی بەرامبەر نییە.


هەواڵ: (KNNC)


عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی متمانەی بە تواناکانی خۆی هەیە، نە بەگەشبینی و نەبەڕەشبینییەوە لە دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن ناڕوانێت.


وتیشی: سەرەتای گفتوگۆكان لە عەممان بەباشی بەڕێوەچوە، كە ئەوە بەشێكە لە ئەركەكانی وەزارەتی دەرەوە و دانوستانەكان بەئەو دامەزراوە سپێردراوە.


رونیكردوەتەوەكە، هەڵەی رێککەوتەكەی لە ساڵی (2015) لەگەڵ رۆژئاواییەكان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە  دوبارە مەکەنەوە.


رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە دانوستانەکاندا كۆماری ئیسلامی ئێران متمانەی بە لایەنی بەرامبەر نییە، بەڵکو متمانەی بە تواناکانی خۆی هەیە.


بڕیار وایە كە رۆژی شەممەی داهاتو گەڕی دوەمی دانوستانەكان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییە لەنێوان ئێران و ئەمەریكا بەڕێوەدەچێت، سەرباری ئەوەی كە ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند کۆبونەوەكە رۆما بەڕێوەدەچێت، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیكردوەتەوە كە لەعەممان دەبێت.

209 جار خوێندراوەتەوە