یەدیعوت ئەحرۆنۆت: لەدو مانگی داهاتودا ئەمەریكا لە سوریا دەكشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:15 - 15/04/2025
جیهان
+
-

میدیاكانی ئیسرائیل: لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەیان بڵاویانكردەوە؛ لەلایەن هاوتا ئەمریکییەکانیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە؛ لە ماوەی دو مانگی داهاتودا واشنتۆن دەست بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دەکات.


هەواڵ: (KNNC)


لەوبارەیەوە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئەمنی ئەمەریکا  دامەزراوە سەربازییەكانی ئیسرائیلیان ئاگادار كردوەتەوە كە لە دومانگی داهاتودا واشنتۆن دەست بەكشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەكات.

 

رۆژنامەکە ئاشكرایكردوە، بۆ دواخستنی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا، ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر واشنتۆن و ویستییەتی لە بڕیارەكەی پەشیمانی بكاتەوە.

 

یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی ئەوەیخستوەتەڕو، ئیسرائیل مەترسی ئەوەی هەیە، لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا  تورکیا زیاتر دەست بەسەر سەروەت و سامانی ستراتیژی ئەو وڵاتەدا بگرێت.


پێشتر، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توریكا رایگەیاند: بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر سوریا، وڵاتەکەی ئامادەیە لە ئاستی تەکنیکی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام بدات، بەڵام ئەو وڵاتە هەنگاو بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نابێت.


هەژمونی تورکیا لە سوریا ئیسرائیلی نیگەران كردوە بەجۆرێك هێرشی ئاسمانی و لەشکرکێشی زەمینی بۆ دورخستنەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە سنورەکانی وڵاتەکەی دەستپێکردوە.

186 جار خوێندراوەتەوە