بزوتنەوەی گۆڕان: بە پارێزگابونی هەڵەبجە پیرۆزبێت

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 14/04/2025
کوردستان
+
-

لە راگەیەندراوێكدا، بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەكات و دەڵێت: لەگەڵ ساڵڕۆژی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال، بە فەرمی هەڵەبجە وەکو (١٩)هەمین پارێزگای عێراق، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناسێندرا.

 

دەشڵێت: ئەم دەستکەوتە مێژوییە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان، جێگەی دڵخۆشی و ئارامیە، بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانیش بەشێکە لە ساڕێژکردنی برین و زامەکانیان، پێزانینمان بۆ هەمو فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەمو ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، کە دەنگیان بەو پڕۆژە یاسایەدا.

 

ئاماژ بۆ ئەوەشدەكات، پێویستە ئەوەش بوترێت، ئەرکی هەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵە کاری جدی بکەن بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئەو پارێزگایە و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت، لەپێناو بوژانەوەی شارەکە و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی پارێزگاکە.


ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:



بزوتنەوەی گۆڕان: بە پارێزگابونی هەڵەبجە پیرۆزبێت

ئەمڕۆ (١٤ی ٤ی ٢٠٢٥)، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال، بە فەرمی هەڵەبجە وەکو (١٩)هەمین پارێزگای عێراق، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناسێندرا.

ئەم دەستکەوتە مێژوییە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان، جێگەی دڵخۆشی و ئارامیە، بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانیش بەشێکە لە ساڕێژکردنی برین و زامەکانیان.

هەر بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە و پێزانینمان بۆ هەمو فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەمو ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، کە دەنگیان بەو پڕۆژە یاسایەدا.

پێویستە ئەوەش بوترێت، ئەرکی هەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵە کاری جدی بکەن بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئەو پارێزگایە و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت، لەپێناو بوژانەوەی شارەکە و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی پارێزگاکە.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٤ی نیسانی ٢٠٢٥

120 جار خوێندراوەتەوە