توێژینەوەیەک: ئەوانەی توانای بیستنیان کەمە مەترسی لاوازبونی دڵیان لەسەرە

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 10/04/2025
تەندروستی
+
-




توێژینەوە زانستییەکە لە لایەن توێژەرە چینییەکانەوە  لە وڵاتی بەریتانیا  ئەنجامدراوە، دەریانخستوە؛  کە ناڕەحەتی دەرونی کە بەهۆی تێکچونی بیستنەوە دروست دەبێت، هۆکارە بۆ ستسبونی دڵ  و ڕۆڵێکی "بەرچاو" دەگێڕێت لە توشبونی دڵ بە کێشە باوەکانی.

تەندروستی: KNNC

دەرەنجامە نوێیەکانی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تێکچوونی بیستن ئەگەری سستبوونی دڵ لە مرۆڤەکاندا زیاد دەکات، لەم توێژینەوەدا پسپۆڕانی چین داتای بایۆبانکی بەریتانیایان لەسەر 164هەزار و 431 کەس شیکردەوە کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی  پێوانەی دەنگ کردوە.

لەو ژمارەیە 160هەزار و 62 کەس ئامێری بیستنیان بەکارنەهێناوە، ئەوان بە پشتبەستن بە ئەدای خۆیان لە تاقیکردنەوەی سێ ژمارەیی (DTT)، بەشداربوەکان دابەشکراون بەسەر سێ گروپدا، کە بۆ سکرینکردنی کێشەکانی بیستن بە بەکارهێنانی تێکەڵکردنی هەڕەمەکی ژمارەکان لە بەرامبەر پاشخانی ژاوەژاودا داڕێژراوە.

هەمو ئەو کەسانەی لەم شیکارییەدا بەشداربون لە سەرەتاوە سستبوونی دڵیان نەبووە،، بەڵام لە ماوەی 11 ساڵدا و دوای  بەدواداچون، 4449 کەس توشی ئەم حاڵەتە بون.


دوای دەرئەنجامەکان، توێژەران بۆیان دەرکەوتوە؛ "بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی توانای بیستنیان ئاساییە، ئەو بەشداربوانەی توانای بیستنیان وەک پێویست نییە و خراپە، یان ئامێری بیستنیان بەکارهێناوە، مەترسی سستبونی دڵیان زیاتر بوە."

تویژەرانی توێژینەوەکە جەختیان کردوەتەوە کە ئەمە یەکەمجارە دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی  خراپی توانای بیست پەیوەندی بە سستبونی دڵەوە هەیە، و بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە بەریتانیا بەدەست ئەم حاڵەتە درێژخایەنەوە دەناڵێننو  ئەمش وا دەکات مەترسیان لەسەر بێت.

سستبونی دڵ کاتێک ڕودەدات کە دڵ ناتوانێت خوێن بە شێوەیەکی کاریگەر بگەیەنێتە ئەندامەکانی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ماندوێتی و هەناسە تەنگی و ئاوسانی پێ و پاژنەی پێ.


210 جار خوێندراوەتەوە