کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 13/04/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، نمەباران لەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە درەنگانی شەوی دوشەممە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نمیچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دهۆک و هەولێر.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینی دووشەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: نمەباران لە ناوچەکانی دهۆک دەبارێت و هەورەبروسکە و بارانیش لە سلێمانی دەبارێت، هەروەها لە درەنگانی شەوی دووشەممە شەپۆلی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بەرز و لە هەندێک ناوچە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  20 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:24 پلەى سیلیزى
کەرکوک:  26 پلەى سیلیزى
سۆران: 18  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى

79 جار خوێندراوەتەوە