ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین بڕگەکانی ڕەشنوسی
نوێی یاسای توتنی ڕاگەیاند؛ تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە یاساکە هاوردە و کێشانی
بەرهەمەکانی توتن ڕێکدەخات و سزای دەستبەجێ
بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
هەواڵ:KNNC
لەبارەی
هەموارکردنەوەی یاساکەوە، سەرۆکی لیژنەکە، ماجید شەنگالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی
ڕاگەیاندوە: "لە ڕەشنوسی نوێی یاساکەدا جگە لە قەدەغەکردنی بەرهەمە توتنەکان
و نێرگەلە و جۆرە ئەلیکترۆنییەکانیش بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، لە شوێنە داخراوەکانیش
کێشانیان قەدەغە دەکرێت و هەرکەسێکیش نزیک
منداڵان بیانکێشێت بە 50 هەزار دینار
غەرامە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە جگە لەوەی یاساکە کێشانی جگەرە یان نێرگەلە بە جۆرە ئەلیکترۆنیەکانیشەوە بەتەواوەتی لەناو دامودەزگاکانی
حکومەت قەدەغە دەکات و لە ئەگەری سەرپێچیکردنیشیدا دەستبەجێی بە بڕی 50 هەزار دینار
کەسی سەرپێچیکار سزا دەدرێت.
ناوبراو
وتوشیەتی؛ ماددەیەکمان لە یاساکەدا داناوە کە داوا دەکات هەمو بەرهەمە هاوردەکراوەکانی
جگەرە و توتن بە ئەلیکترۆنیشەوە لیبڵیان لەسەر بکرێت، بۆ دڵنیابون لەوەی بە شێوەیەکی
یاسایی هاوردە دەکرێن بۆ وڵات و بە شێوازی قاچاخ هاوردە نەکراون.
جەختیشی کردوەتەوە، یاساکە میکانیزمی هاوردەکردن و بەکاربردنی توتن لە عێراق، لەگەڵ وەرگرتنی باجی جگەرەی هاوردەکراو دەخاتەڕو کە ئێستا باج لەسەر جگەرەی هاوردەکراو کە لە ئێستادا یەکسانە بە سفر.
ئەمە لەکاتێكدایە لە هەرێمی کوردستانیش، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ھاوڵاتییان لەو مەترسییانەی کە لە ئەنجامی جگەرە کێشان توشیان دەبێت، یاسایەکی تایبەت هەیە بە ناوی یاسای بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان؛ کە یاسای ژمارە (31)ی ساڵی2007 ولە 13 بڕگە پێکهاتوە، بەڵام تا ئێستا وەک پێویست جێبەجێنەکراوە.
144 جار خوێندراوەتەوە