بەئامانجی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر
كەمپی هۆل و دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان (240) خێزانی داعش كە لە كەمپی هۆل بۆ
عێراق دەگەڕیننەوە.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، بەئامانجی
كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر كەمپی هۆل و دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان بەمەبەستی
گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق، (240) خێزانی داعش كە لە كەمپی هۆل نیشتەجێبون، خۆیان بۆ گەڕاندنەوە
ئامادە كردوە.
ئەوەیانخستوەتەڕو، بەرپرسانی عێراق
بەهەماهەنگی ئیدارەی كەمپی هۆل كە لە رۆژهەڵاتی سوریایە ئامادەكارییەكان بۆ
گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە دەكەن و بڕیاریش وایە بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
کۆتایی مانگی رابردودا (681) کەسی سەر
بە خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق، لای خۆشیانەوە دەسەڵاتدارانی
عێراق داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن هاوڵاتییان لە کەمپەکە بۆ وڵاتەکەی خۆیان بگەڕێننەوە.
پێشتر، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی
عێراق رایگەیاندبو، لەكاتی گەڕاندنەوەی خێزان و كەسوكارەكانی ئەندامەكانی رێكخراوی
داعش سەرەتا لە كەمپێكی كاتی نیشتەجێیان دەكەن و خولی ئامادەكارییان بۆ تێكەڵ
بونەوە لە كۆمەڵگە و وازهێنان لە بیری توندڕەوەی دەكەنەوە، پاشان لە شارەكانی
خۆیان نیشتەجێیان دەكەنەوە.
83 جار خوێندراوەتەوە