تەنها رۆژێک
دوای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا، تاران هەڕەشە
دەکات و سەرۆکی
ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، بەڵێن بە خامنەیی دەدات هێزەکانیان لە ئامادە باشی
تەواودان بۆ هەر ئەگەرێک و گەیشتن بە دڵی دوژمنانی تاران.
هەواڵ:KNNC
ناوبراو لە
میانەی دیداری فەرماندە سەربازییەکان لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕایگەیاندوە؛ هێزە
چەکدارەکانی ئێران بە پشتیوانی جەماوەرەکەیان، لە ئامادەباشی تەواودان بۆ گەیشتن بە دڵی
دوژمنانی تاران.
ناوبراو باسی لە
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردوە و جەختی کردوەتەوە ئەوان لە ڕوی سەربازیەوە بەرەوپێشچونی
باشیان بەخۆیانەوە بینیوە و ترسیان خستوەتە دڵی دوژمنانی تارانەوە.
ئەو
جەختیکردوەتەوە لە پتەوکردنی تواناکانی بەرگری و خۆپاراستن، بەرهەمهێنانی کەرەستە
و چەکی پێشکەوتو، ئەنجامدانی مەشقی زۆر هەماهەنگی تەواو لە نێوان هێزە چەکدارەکان
هۆکارن بۆ پێشکەوتن و بنیاتنانی وڵات.
ئەم لێدوانانەی
بەرپرسەکەی تاران لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە کۆبونەوەی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و
واشنتۆن لە عەمان بەرێوە چو، لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،
دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمییەكەی
وڵاتەكەی کۆتایی لە کەشێکی بنیاتنەردا بەڕێوەچوە.
599 جار خوێندراوەتەوە