ئیسرائیل: غەززە بچوکتر و گۆشەگیرتر دەبێت و خەڵکی زیاتر ئاوارە دەبن

KNN : Kurdish News Network
10:00 - 13/04/2025
جیهان
+
-


ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە سوپای ئیسرائیل بە تەواوی کۆنترۆڵی میحوەری مۆراگی کردوە کە خان یونس لە ڕەفح جیا دەکاتەوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بە درێژایی 12 کیلۆمەتر کەرتی غەززە دادەبڕێت.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری ئیسرائیل لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردوەتەوە؛ تا حەماس زیاتر پێداگری لەسەر ڕەتکردنەوەی خۆی بکات، چالاکییەکانی ئیسرائیل چڕتر دەبێتەوە و لە ئێستاشدا ناوچەی نێوان میحوەری فیلادلفی و مۆراگ بەشێکە لە ناوچەی ئەمنی ئیسرائیل.


 ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بەردەوامی حەماس بۆ شەڕکردن وخۆبەدەستەوە نەدان وادەکات، غەززە بچووکتر و گۆشەگیرتر دەبێت، هەروەها دانیشتوانی زیاتر ناچار دەبن لەو ناوچانەی شەی تێدایە هەڵبێن.


کاتز باسی لەوەش کردوە لە ئێستادا سەدان هەزار دانیشتوی ناوچەکانی شوینی نیشتەجێبونیان بەجێهێشتوە و جەختی لەوە کردوەتەوە؛ 10٪ی خاکی غەززە ئێستا بوەتە بەشێک لە ناوچە ئەمنییەکانی ئیسرائیل.

164 جار خوێندراوەتەوە