نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 14/04/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ دوشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (73) سەنت  لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی  پێوەدەکرێت  بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 17 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (33) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 17 سەنت دابەزیوە.

59 جار خوێندراوەتەوە