سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند،
بەمزوانە بڕیارێکی خێرا لەبارەی ئێران دەدەن، ماڵپەڕی ئەکسیۆس-ـیش دەڵێت: خولی
دووەمی دانوستانەکان لە رۆما بەڕێوەدەچێت.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
رایگەیاند، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ راوێژکارەکانی كردووە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران، بەمزوانە
بڕیارێکی خێرا لەبارەی ئەو وڵاتە دەدەن.
هاوکات، ماڵپەری
"ئەکسیۆس"ی ئەمریكی، لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، رۆژی شەممەی
داهاتو لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خولی دوەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن
و تاران بەڕێوەدەچێت.
ئاشکراشیکردوە، ستیڤ ویتکۆف
نوێنەری دۆناڵد ترەمپ و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی شەممە بۆ ماوەی
نزیکەی (45) خولەک قسەیان کردوە.
96 جار خوێندراوەتەوە