دوای چەندین جار دواخستنی
پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران
دەنگی بە پڕۆژەكە درا.
هەواڵ: (KNNC)
لە بڕگەی یەكەمی دانیشتی
ئەمڕۆ دوشەممە (2025/4/14) بەسەرۆكایەتی موحسین
مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگ بە پارێزگابونی هەڵەبجە درا و
بەفەرمی هەڵەبجە بو بە (19)ـهەمین پارێزگای عێراق.
پێشتر و لە حاڵەتی دەنگ
نەدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڕشەی بایكۆت كردنی ئەنجومەنەكەیان كردبو.
ساڵی (2013) پڕۆژە یاسای
بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی رادەستی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کراوە و لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا،
دواتر پڕۆژە یاساکە ئەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرایەوە، بەڵام چەندین جار
دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە دواخراوە.
127 جار خوێندراوەتەوە