ترەمپ: جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا جەنگی من نییە

KNN : Kurdish News Network
07:35 - 14/04/2025
جیهان
+
-

جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا جەنگی ئەو نییە و پێویست بو كە بایدن كۆتایی پێبهێنێت، هاوكات جەخت دەكاتەوە كە پرسی كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن ئاسانە و بەم نزیكانە چارەسەر دەبێت.


هەواڵ: (KNNC)


بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی کێیڤ کەڕەخنە لە هەڵوێستی بێلایەنی دەگرێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا جەنگی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمریکایە، نەک ئەو.

 

وتیشی: ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا فریشتە نییە و هەڵەی هەڵگیرساندنی جەنگەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە قۆناغی یەكەمدا دەستی پێكرد، پێویست بو بایدن رێگری لەجەنگەكە بكات، یان كۆتایی پێبهێنێت.

 

پێشتر، ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رەخنەی لە هەڵوێستی "بێلایەن"ـی دۆتالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گرتوە لەسەر هێرشەكانی رۆسیا بۆ سەر وڵاتەكەی و بانگێشتی ترەمپی كرد كە سەردانی ئۆکرانیا بکات بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانە ببینێت.


دوێنێ یەكشەممە، روسیا هێرشێكی بۆ سەر شاری سومی ئۆكرانیا ئەنجامدا و لەئەنجامدا (34) کەس کوژران و (117) کەسی دیکەش بریندار بون.


زێلێنسکی پەیامێكی ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان كرد و داوای کرد، وەڵامی ئەو هێرشانە بدنەوە كە لە (4ـی نیسانی 2025) شاری سومی بەئامانج گیراوە و بەهۆیەوە (20) كەس گیانیان لەدەستداوە كە نۆ كەسیان منداڵبون.

 

هاوكات لەسەر دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: پرسی كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن ئاسانە و بەم نزیكانە چارەسەر دەبێت.

550 جار خوێندراوەتەوە