سیاسەتی بەبرسی کردن

لەوەتەی مرۆڤ لەم گێتیە هەیە و دستی بە ژیان کردوە بەردەوام هەوڵیداوە باشترین ژیان  بۆ تاکەکان فەراهەم بکات، ئەمە میتۆدی هەمو دەسەڵاتداران و حوکمڕانەکان بوە، ئەوەی جێگای سەرنجە؛ کاتێک جوڵانەوەیەک دروست دەبێت کە ملهوڕی و دیکتاتۆری  قبوڵ ناکات، دەکەوێتە بەرخۆدان بۆئەوەی هەم ئازادی و هەم ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەی فەراهەم بهێنێت.

 

ئەوەی تێڕامانە لە دەسەڵاتی کوردی بیری چوەتەوە کە قوربانی و شۆڕشی لەپێناو چیدا کردوە، ئایا بۆئەوە قوربانیان بەخۆیان و خەڵک داوە تاوەکو هاوشێوەی فیرعەون و ئەخناتونەکان خەڵکی بخننە دۆخی قات و قڕی و برسێتی.

 

هەرێمی کوردستان بەنمونە کە دەوڵەمەندە بە سەروەتی ژێرزەوی و سەرزەوی کەچی خەڵکەکەی بەدەست هەژاری و بێکاری و نەبونی و برسێتی و ناعەدالەتییەوە دەناڵێنێت، وا لەخەڵک کراوە کە بێز لە رابردوی خۆی بکاتەوا، خۆزگە بەدیکاتۆرێکی رەگەز جیاواز بکات.

 

کەسێک نیە خەمخۆر و لەخواترس و بۆخەڵک سوڵحاوبێت، تێبکۆشێت بۆئەوەی خەڵک لەم میحنەتی زۆرە وەدەر بهێنێت. تۆ چۆن بەخۆت دەڵێیت شۆڕشگێڕ لەکاتێکدا باکت بە میللەتەکەت نییە، تۆ خۆت و خانەوادەکەت تێر و پۆشتە بن ئیتر میللەت باهەر بناڵێنێ، ئەی تۆی خاوەن ئیمان لەکاتێکدا بێدەنگیەکی زەلیلانەت هەڵبژاردوە، چۆن وەڵامی خوا ئەدەیتەوە، چۆن لە ئەو قیامەتەی بەردەوام باسی دەکەیت ناترسی.

 

ئەمانە لەشوێنکن و خەڵکیش لەجێگایەکی تر هاواریەتی، من گومانم هەیە بەهۆی ئەوەی ئەمانەم لەبەردەستە و تەمەنێک لەبەرچاومن کە هەرگیز شۆڕشگێڕ و بۆخوا سوڵحاوبن، بەڵام دڵنیان هەمو شتێک کۆتایی دێت و کاتی پرسینەوەش دێت، ئایا پرسینەوەکە خەڵک بێت یان لەلایەن پەروەردگارەوە بێت، ئایا خۆتان حازرکردوە، ئایا وەڵامتان پێیە؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر، ئەوکاتە وەک و خواکانی پەرستگای ئامونتان لێدێت..!

139 جار خوێندراوەتەوە