ئەوێ رۆژێ، دەربەندی باسەڕە

ده‌ربه‌ندی باسه‌ڕه‌ - دێلێژه‌

زۆر جار بۆ بێتاقەتی لەگەڵ کاکە و چیای برام ئەچوین بۆ شوێنە جیا جیاکانی کوردستان، ئیتر لە هەر دەڤەرێک یا سنورێک بوبین کاکە باسی گرنگی شوێنەکەی بۆ ئەکردین و مێژوی شوێنەکەو چۆن ئەو شوێنە ناونراوە و بۆچی ناونراوە، هاوکات سروشتی شوێنەکە چۆنە لەروی کشتوکاڵکردنەوە، بۆچی باشە و کۆن و ئێستا چ جۆرە باڵندە و چ جۆرە زیندەوەرێک لەوێ ئەژین و چ جۆرە نەمام و گوڵ لەوێ دەڕوێن و لە ڕوی ئاوەوە چەند کانی و کارێزی لێیە، پاشان چەند یادەوەریەکی خۆی لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و عادەت و تەقالیدی خەڵکی گوند و داهات و جیاوازی زمانیانی بۆ ئەگێڕاینەوە.

من وامدەزانی بۆ بێتاقەتی ئەچوین شوێنەکانمان بەسەر ئەکردەوە دوای تێگەیشتم هەموو پرۆژەکانیش ئەو باسی ئەکرد تەواوکەری یەکتر بوون
ئینجا زو زو ئەیوت "لە موستەقبەلا ئەگەر حوکمەتێکی ڕێک و پێکمان هەبو ئەتوانین لێرە فڵان پرۆژە بکەین، یان فڵان شتی تیا دروست بکەین" ئیتر بۆی باس ئەکردین ئەو پرۆژیە بۆچی باشە، چۆن خزمەت بە خەڵکی دەڤەرەکە ئەگەیەنێت بەتایبەتی و چۆن بە گشتی خزمەت بە وڵاتەکە ئەگەیەنێت.
لە بەڕیتانیا سیاسەت و ئابوریم خوێندوە، بەڵام تا لەگەڵ باوکم نەگەڕام نەمدەزانی هەندێک لەم تیۆریانە ئەکران بە پراکتیک

ئەوەی لای من سەرنجڕاکێش بو ئەوە بو هەموو شوێنەکان کە ئەچوین لە ڕوی ستراتیژی ئابوریەوە بە یەکەوە بەستراوەتەوە تەنانەت ئەگەر هیچ پەیوەندیەکیشیان بە یەکەوە لە ڕوی جیۆگرافیەوە نەبو بێت، تا ڕۆژێک بە نەخشە پیشانی نەدام وێنەکەم لادروست نەبو، من وامدەزانی بۆ بێتاقەتی ئەچوین شوێنەکانمان بەسەر ئەکردەوە دوای تێگەیشتم هەموو پرۆژەکانیش ئەو باسی ئەکرد تەواوکەری یەکتر بوون، کە کۆشی ئەکەیتەوە ئەبێتە ژێر خانێکی ئابوری زۆر بەهێز بۆ وڵاتەکەمان، بۆ نمونە لە دەربەندی باسەڕە بەنداوێک دروست ئەکەیت ئەمە جگە لەوەی ئەتوانێت کارەبا بو سنورەکە دابین بکات، لە ڕووی کشتوکاڵیشەوە سودی هەیە لە ڕوی ستراتیژی سنورەکەش سودی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، پرۆژەکان سنورەکان بە یەکەوە ئەبەستێتەوە و ئەوەی بە زمانی ئابوری ئینگلیزی پێی دەڵێن(Economic Interdependence, Trade specialization and division of the labor workforce ). کە بە کوردیەکەی ئەکاتە ئیعتیمادکردنە سەر یەک و تایبەتمەندی بازرگانی و دابەشکردنی هێزی مرۆیی، ئەمەش بە مانای ئەوەی کە هەمو پرۆژەیەک تایبەتە بە سنورێک، ئەو پرۆژەیەش پێویستی بە سنورێکی ترە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت ئەمەش وا دەکات دانیشتوانی شوێنەکان پسپۆڕبن لە کارێکدا کە تایبەتمەندە بە سنووری خۆیان پاشان بێ هاوکاری حکومەت کار و کاسپی خۆیان هەبێت و پەیوەندیەکی باش و هاتوچۆیان لەگەڵ شوێنەکانیتر هەبێت، جارێکیتر دانیشتوانی ووڵاتەکەمان بە یەکەوە ئەبەسترێتەوە و لەوەش گرنگتر سیستمێکی ئابوری دروست ئەکات کە ئیعتیماد ئەکاتە سەر خۆی و لە حاڵەتی گەمارۆش ئەتوانێت خۆی بژیەنێت.

من خۆم لە بەڕیتانیا سیاسەت و ئابوریم خوێندوە، تیۆری زۆرە بەڵام تا لەگەڵ باوکم نەگەڕام نەمدەزانی هەندێک لەم تیۆریانە ئەکران بە پراکتیک پێم وایە بە ۳ سەعات گەڕاندن بە قەد هەر ۳ ساڵەکە سودم وەرگرت!

تێبینی: دو وێنەکەی سەرەوە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ساڵی ۲٠۱۳ گیراوە، سیانەکەی تریش بە هەمان شێوە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ساڵی ۲٠۱٦ گیراوە، بەڕاستی رێکەوتیش سەیرە هەندێک جار.

5905 جار خوێندراوەتەوە