سه‌ره‌تا: ڕاستییه‌ك!
له مێژوودا زلهێزه‌كان په‌یمانی خۆیان بۆ ئازادی كورد نه‌گه‌یاندۆته ئامانج. له‌لایه‌كی دیشه‌وه كورد بۆ خۆیشی میلله‌تێكی ته‌با و یه‌كگرتوو هه‌رگیز نه‌بووه. ده‌ستی کۆمەکی بۆ فره (وڵاتان) درێژ كردوه. ئه‌م نووسینه‌ی ده‌یخوێندیته‌وه ئه‌و دوو سۆنگه‌یه به دید ده‌گرێ. په‌یمانشكێنی له‌لایه‌ك، نه‌بوونی یه‌كڕیزی و ناته‌بایی خۆیشمان ده‌كرێ ده‌رئه‌نجامی دی بێنێته گۆڕێ. هه‌ستێكی ئاوها لای من ناوازه نییه.
پێشبینكراو و پێشبیننه‌كراو
هه‌ندێ دیارده هه‌ن پێشبینكراون، هه‌ندێ نا. سه‌رۆكی ئێستای ئا‌مریكا له گروپی دووه‌مه. تراپیزم جۆرێكه له دیارده‌ی نێرجسی. من به‌هۆی زینده‌گییه‌وه ڕه‌گه‌ڵ كه‌سانی وادا ژیاوم. ناڵێم به ئه‌زمونم، چوون ئه‌زمون له‌م كایه‌یه‌دا دادت نادا. نێرجسی شوێن بڕوا و متمانه نین. ڕق و تۆڵه كلیلی كار و بیریكردنه‌وه‌یانه. خۆ گه‌ر ئه‌كتیان به نه‌رێنی بشكێته‌وه؛ ئه‌وان به‌رپرسیارێتی ناگرنه ئه‌ستۆ. دونیا خه‌تاباره و ئه‌وان بێگوناهـ. ئه‌رێنیش بێ، سینگیان دێننه پێشه‌وه. مه‌گه‌ر ئاسمان بزانێ كه‌ی و چۆن؛چی له زاریان دێته ده‌ره‌وه. سووكایه‌تی، نه‌یار شكاندن و داشۆرین به‌شێكی گه‌وره‌ی ڕه‌وانبێژی نه‌رجسیزمه. هه‌ندێجار بڕێ ڕسته و قسان له سه‌رۆكۆمار ده‌بیستین ئه‌سته‌مه بڕوا به گوێی خۆمان بكه‌ین. به مه‌رجێ ده‌یكاته بابی ڕۆحی، مه‌عنه‌وی و سیاسی وڵات و جیهان. جێی سه‌رسوڕمانه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارترین وڵات كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك و دیموكراسیانه هه‌ڵبژێردراوه، ئاوها بدوێ و ئه‌كتبكا.
شــــۆك و تــــــرس
تیۆری شۆك و ترس به‌شێكی گه‌وره‌ی نێرجیسیزمه. ئه‌م كابینه‌ییه‌ی سه‌رۆكۆمار له‌وی پێشووتری2017 جودایه. ئه‌وده‌م خه‌ڵكی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و مه‌یدان، ڕه‌خنه‌گران قه‌ڵه‌میان تیژكرد .... مانگ و ساڵ دژایه‌تییان كرد. ئه‌وجاره‌ی دیموكراته‌كان شۆكگرتوونی، ترسیان ناڕه‌وێته‌وه و نازانن چیبكه‌ن. به ده‌گمه‌نیش نایان بیسین. نه‌ماون؟ پڕۆگرامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان نییه؟ ڕه‌وه‌ندی عاره‌بی كه فراونن و به‌شێك بوون له‌وان ئه‌وجاره‌ی، له داخدا، تاكتیكسا ده‌نگیان دا به ڕیپۆبلیكه‌كان. تا جه‌نگی غه‌زه ڕابگرێ. ئومێدی له دڵ ده‌رهێنان. ئه‌مجاره ترامپیزم '' سواره‌ی پێشه‌نگی كاروانی بروسكه''-ـی*گه‌ردونه. له هیچ سڵ ناكاته‌وه.
ده‌سه‌ڵات و هێـــــــز
ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی چه‌رخی هه‌ژده. كه ده‌سه‌ڵات، پێش گشت بنه‌مایه‌كیی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی، ته‌نێ گوزارشته له هێز. هێز له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێ، ئه‌كت و كردار نایه‌نه دی. گروێنلاند*ده‌كڕێ یان داگیر ده‌كا. به خۆشی یان به ناخۆشی. كه‌ناڵی په‌ناما ده‌كاته كه‌ناڵی ئا‌مریكا و به‌مزووانه ده‌یخاته ژێر ڕكێفی خۆی. كه‌نه‌دا ده‌كاته ویلایه‌تی 51ـی ئا‌مریكا. تۆقی مه‌كسیك و لاتین ئامریكای بردوه. فه‌نزوێلا كه له لوبنان خراپتری به‌سه‌ر هاتووه، زوو هاته ده‌نگ، قایله به گشت هه‌لومه‌رجێسازش بكا. ده‌وڵاتداری خراپ له فه‌نزویلا، 7،7 ملیۆن فه‌نزوێلانیشینی كرده كۆچبه‌ر. وڵاتیان جێهێشت. به شێكی فراوانیان گه‌یشتنه ئا‌مریكا، ڕا‌زین وه‌ریان بگرنه‌وه. نه‌وتیان بۆ بنێرن و ..... .تا ئێستا 200 كۆچبه‌ریان وه‌رگرتۆته‌وه، شه‌ش ئامریكیشیان له زیندانی خۆیاندا ئازاد كردوه.
غـــــــه‌زه و ئۆكرانیا
غه‌زه ڕاده‌گوێزێ بۆ ئوردن و میسر. 15 فابریوه‌ری؛ یان سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد ده‌كه‌ن، یانشه ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆ ده‌كرێته‌وه. شا عه‌بدوڵای دووه‌م دواجار نائومێدانه ده‌ڵێ، قایلنین، لێ له‌ته‌ك میلله‌ته‌كه‌م بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه! نه‌چنه ژێر فه‌رمایشت كۆمه‌كی مادی هه‌ردوو وڵات ده‌بڕێ. برسیان ده‌كا. بۆ ئۆكرانیا، پرسی ئاشتی، نه‌ك پرس به دۆستانی خۆی، یه‌كێتی ئاوروپا (ی.ئـ) و خودی ئۆكرانیاش ناكا، بگره هه‌ر فه‌رامۆشی كردون. وه‌ك نه‌بن. س. ترامپ: 'هه‌ندێ پرس هه‌یه هی ''پیاوی مه‌زنه''، هی زلهێزه نه‌ك ده‌وڵه‌ت و حوكومه‌تی یه‌ك بست و دوو بست'! پۆتن ده‌ڵێ؛ ترامپ بلیمه‌ته، ئه‌میش له خۆشی‌دا له‌به‌رده‌م كامێره‌كا‌ندا ده‌خه‌نێ. هاوكات ژینگه‌پیسی و په‌یاننامه‌ی پاریس و .... ئه‌مانه گشتیان قسه‌ی پڕوپووچن. گومرگ، باج و خه‌راج به ڕاستوچه‌پدا ...... كێ ورته‌ی لێوه بێ '' به‌ده‌ستی ئه‌و ده‌یخوا''.
یۆئێن، دادگای نێو ده‌وڵه‌تی، ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كان و بڕیاره‌كانیان نه‌ك هه‌ر جێ به‌جێ ناكا، بگره فرمانی گرتنی بۆ دادوه‌رانیشی ده‌ركردوه. میلوێنه‌ر ئێلین ماسكی كردۆته سه‌ر پشك به هه‌زاران كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایانه له كار ده‌ربكا.
ڕۆژئــــــاوا
پاشەڕۆژی ڕۆژئاوا به كوێ ڕا ده‌گا؟ له عه‌قڵێكی نه‌رجسی ناپێشبینكراودا، ئاسمان ده‌زانێ چ ده‌گه‌ڕێ. هه‌میشه ده‌و‌ترسێنێ، شۆكت ده‌كا، ورته‌ت لێوه‌بێ داتده‌شۆرێ و له‌شكر ده‌نێرێ. دیموكراته‌كان ورته‌یان له خۆیان بڕیوه! (ی.ئـ) وه‌ك كۆمه‌ڵه شاگردێكی به‌ر ده‌ستی ئه‌و، تۆقیان چووه.بێ بۆچوونن. وێڕای ئه‌وه‌ش درزێكی گه‌وره له خودی (ی. ئـ)ـدایه، بولگارستان، سلۆڤانیان، مه‌جه‌ڕستان و .... هه‌ندێكی دیان به‌ده‌ستێ كۆمه‌ك له (ی.ئـ) وه‌رده‌گرن و به هه‌ردوو پاش شاگردی بۆ پۆتن ده‌كه‌ن. به‌رازیل، هیندوستان، چین، ئێران و ... توركیاش كه له هه‌ردوو به‌ره‌كه ده‌خوا، نه (ی. ئـ) نه ئا‌مریكا به هه‌ند وه‌رناگرن.
دەرئەنجــــــــــام
سه‌رۆكۆمار گفتی خۆی بگۆڕێ به كردار، گروێنلاند و كه‌ناڵی پاناما بنده‌ست بكا، دانیشتووانی غه‌زه ڕابگوێزێ، میسر و ئوردن مته‌قیان لێوه بێ، كۆمه‌كیان نه‌كا، پۆتن، به هه‌لومه‌رجی ڕوسیا، بكاته سه‌رپشكی پڕۆسه‌ی ئاشتی، ده‌زگای كۆمه‌ك و خێرخوازی وڵات دابخا، كلیله‌كه‌ی بداته ده‌ست پاڵه‌وان ئـ. ماساك و ..... ئیدی بۆ ده‌بێ غه‌ریب بێ به لامانه‌وه كه چین تایوان، ڕوسیا به‌شێكی ئۆكرانیا، ئیسڕائیل-غه‌زه، توركیا-ڕۆژئاوا داگیر نه‌كا؟ له دانیشتووانی ڕه‌سه‌نیان چۆڵیان نه‌كه‌ن؟ چین، هیندوستان، ڕوسیا، توركیا و .... گشتیان خۆیان مه‌ڵاسداوه بۆ داگیركاری. چاوەڕێی دەرئەنجامن.
ده‌شێ كه‌مپی هۆڵ ته‌نێ كلیلی مه‌ترسیدار بێ بۆ ئاسایشی زلهێزان، به‌ڵام كلیلی ئه‌و پرسه‌ش ده‌كرێ وه‌ك پرسی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بدرێته ده‌ست ئۆردوگان، ساڵانه كۆمه‌كی بدرێتێ وه‌ك بۆ پاراستنی (ی.ئـ) له په‌نابه‌ر ده‌یدرێتێ، تا چاودێری سنوره‌كان به‌ره‌و ڕۆژئاوا بكه‌ن، هاوكات یه‌كێ له ئه‌ندامه به‌هێزه‌كانی ناتۆشه، یانی له كۆتاییدا دۆسته. به‌ندێ له بنه‌ما گرینگه‌كانی ناتۆش، په‌ڕه‌گرافی پێنجه؛ ''یه‌كێ له بری هه‌مووان، هه‌مووانیش له بری یه‌كێ''! كه به نێوبانگه به به‌ندی، سێ سواره‌میرخاسه‌كه، له ڕۆمانی ئالێكسه‌نده‌ر دۆماسی باوكه‌وه به هه‌مان نێو.
به‌خێر بێن بۆ چه‌رخی بیستویه‌كمین، سه‌رده‌می زێڕینی نێرجسیزم.
تێبینی نووسه‌ر:
* دێڕی له شیعری شێركۆ بێكه‌س.
* گروێنلاند: گه‌وره‌ترین دورگه‌ی جیهانه. له 1721 شانشینی دانمارك كردویه‌ته كۆڵۆنی خۆی. له1979 نیمچه ئازادییه‌كیان دراوه‌تێ، به ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردن به خۆیان. له ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌كه‌وێته ئامریكاوه، له ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه بنده‌ستی دانیماركه.
** ساڵانه ئا‌مریكا نزیكه 500 ملیارد كڕۆنی سوێدی ماتڕیاڵی زه‌مینی دانسقه له ئۆكرانیا، له‌و زه‌مینانه‌ی ئێستا ڕوسیا داگیریكردون ده‌كڕێ.
128 جار خوێندراوەتەوە