ئەمرۆ (2025/2/18) دادگای فیدراڵی لەیەكەم دادبینی داواكەی
سەرۆك كۆماردا، بریاری دەركرد بۆ پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
هەرچەندە ناوەرۆكی كۆی بریارەكە بڵاونەبۆتەوە، بەڵام كە
سەرنجی بڕگەی بڕیاردان (المنطوق الحكم) دەكەین، دەرئەكەوێت دیسانەوە جەختكردنەوەیە
لەجێبەجێكردنی تەوطینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەرێگەی رێنماییەکانی بانكی مەركەزی،
بەڵام ئەو برگەیەی دەڵێت لەرێگەی بانگە ڕێگەپێدراوەکانی بانكی فیدراڵی ئەمە دیسان
جەختكردنەوەیە رونكردنەوەی پێشوی سەرۆكی دادگای فیدراڵی، كە رێگەیداوە سەرجەم بانكە
ئەهلیەكانیش بەشێكبن لە كرداری تەوطین، کە ئەمەش ناڕاستەوخۆ ئیشكردن وداننانە بە سیستەمی
ئەژماری من، چونکە بانكە تۆماركراوەكان رێگە پێدراوی بانكی مەركەزین بۆیە ئەمە هەڵكردنی
گڵۆپی سەوزە یاخود رازیبونە بۆ بانکەكانی نێو ئەژماری من، پاشان ناوهێنانی وەزارەتی
دارای حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەهەماهەنگی بۆ پرسی تەوتین ئەمەش
دیسان دەمانباتەوە بۆ ئەوەی ئەمە ئەو تەوطینە نیە بغداد بەتەنها جێیبەجێی بكات و لەبغداد
جێبەجێ بێت، چونکە بریارەكە دەڵێت بەپێی رێنمایەكانی حكومەتی ئیتیحادی، هەرچەندە سەربەستی
داوەتە فەرمانبەران بۆ تەوطین لەهەر بانكێك بیەوێ بەڵام بانكەكان گەر بانكی ئەهلی
بێت، بەتەنها و بانكی حكومی هەرێم یاخود بانكی فەرمی عێراقی وەك بانكی رەشیدو رافیدەینی تیا نەبێت ئەمەش دیسانەوە
كاركردنە بەسیستەمی ئەژماری من و لەنەتیجەدا ئەو تەوطینەی بەغداد نیە كە پەیرەوی دەكات،
چونکە بنەمای تەوتین دو شت جیایی دەكاتەوە كە بریتین لەراستەوخۆ چونە سەرئەژماری فەرمانبەر
لە بەغدادەوە، لەگەڵ بونی بانكی حكومی لە عەملیەكەدا، بۆیە نە ناو گرنگە نەسیستەمەكە..
لەڕاستیدا دوای نزیكەی یەك ساڵ بەسەر بڕیاری پێشوی دادگای
فیدراڵیدا تا ئیستاش ئەم پرسی تەوطینە وەك خۆی جێبەجێ نەبوە، هەم كاتی پێویستە هەم
رێكەوتنی هەردو حكومەت، هەم ئیرادەش بۆ ئاسانكاری و كۆتایهاتنی كێشەی موچەی موچە خۆران،
كە ئومێد دەكەم كۆتایی پێبهێنرێت..
375 جار خوێندراوەتەوە