ئەم خولەى پەرلەمان بووە بە کارخانەیەک بۆ پەسەندکردنى ئەو پڕۆژە یاسایانەى حکومەت دەیانێرێت

ئەم خولەى پەرلەمانی كوردستان ماوەی یاسایی خۆی لە(6/11/2022) تەواودەبێت، بەدرێژایی ماوەی ئەو سێ ساڵ و نۆ مانگەی خولی پێنجەمی پەرلەمان، گەر سەرنج بدەین لەژمارەی ئەو یاسایانەی دەریچواندون ژمارەیان نزیكەی 40 یاسایە زیاترە، بەو پرۆژە یاسانەشەوە کەدەنگدانی بۆكراوە لەپەرلەمانداو ئێستا لەسەرۆكایەتی هەرێمە لەوەقائعی رەسمی بڵاونەبوەتەوە.

زۆربەی زۆری ئەو یاسایانەی لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوێنراون لەلایەن حكومەتەوە رەوانە كراون و ئامادەكراون، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە پەرلەمان بۆتە جێبەجێكاری خواست و ویستی حكومەتی هەرێم، هەرپرۆژەیەك حكومەت رەزامەندی نەدات لەڕەفەكانی پەرلەمان پەراوێزدەخرێن، ئەمەش جۆرێك لە پاشكۆیەتی و لاوازی پەرلەمان لەبەرامبەر حكومەت دەردەخات، چونکە لەسیستەمی پەرلەمانیدا هەمیشەپەرلەمان دەبێت مەرجەعی باڵای یەكلاكردنەوەی پرسە چارەنوسسازەكان بێت، هەروەها خاوەنی دنیابینی وتیروانینی خۆی بێت بۆ ئەو كەموكوری و پێداویستیە یاسایانەی دەیبینێت و پێشنیازی یاسای بۆئامادەدەكات،بەلام دابەشبون حیزبیەكەوزۆرینەی پەرلەمانی هاوكارە بۆ ئەم دۆخ،پاشان گەر پاساوی پەرلەمان ئەوەبێت پرۆژە یاساكان رەزامەندی حكومەتی دەوێت بۆ ئەوبابەتانەی رەهەندی دارایی هەیە،ئەم وەلامە دەقیق نیە و راستی تیدانیە بە رەهایی چونکەچەندین پرۆژە یاساهەن هەر لەبنەماوە  پێویستی بەحكومەت نیە،بەلام بەداخەوە هەموو پرسەكان بەحیزبی كراوە بۆیە پەرلەمانیش ڕۆڵی نەماوە..

پەرلەمانتارانى کوردستان لەم نێوەندەدا زیاتر سەرقاڵی میدیا و خۆبەپاڵەوانكرنی میدیایین، یاخود بەهۆی نەبونی پاشخان و ئەزمونیان بێدەنگ و بێجوڵەن ئەستەمە بتوانن لەخەمی چاودێری و ئامادەكردنی رەشنوسی یاسادا بن، هەر  فراكسۆنێكیش پرۆژە یاسایی پێشكەش كردبێت دەستەی سەرۆكایەتی نەیخستۆتە بەرنامەی كار، فراكسیۆی گۆران زیاتر لە 20 پێشنیازی یاسایی يەكجار گرنگی داوەتە پەرلەمان بەڵام، بەداخەوە دەستەی سەرۆكایەتی فەرامۆشی كردون  ناخرێتە بەرنامەی كار.

 بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە وتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان كرد ئاماژەی بەوەدا ئەنجومەنی وەزیران‌ (٢٤) پڕۆژە یاسای پەسەندکردووە، بەشی زۆری پرۆژەكان راستەوخۆ و بەپەلە لەلایەن پەرلەمانەوە یاسایی بۆدەرچوێنراوە، ئەو یاسانەشی لەم خولەی پەرلەمان دەرچون كەمتر لەخەمی خەڵك و بارگرانی خەڵك و زیاتر پابەندكردنی دەسەڵاتی حكومەت بوە، سەرباری ئەوەشی حكومەت زۆر كار و بڕیاری دەركردوە بەبێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان، دیارترین ئەو یاسانەش لەلایەن حكومەت پرۆژەی بۆئامادەكراوە و دەچوێنراوە بریتین لە:

-           یاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
-           یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
-           یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
-           یاسای(وەزارەتی كارەبالەهەرێمی كوردستان).
-           یاسای(هەمواری یاسای وەزارەتی كارەبا).
-           یاسای(چاكسازی لەموچەودەرماڵەوخانەنیشینی وئیمتیازەكان).
-           یاسای(هەمواری یەكەمی یاسای نەوت وگاز).
-           یاسای(بەركاركردن وهەمواری یاسای رەسمی پولی عێراقی).
-           یاسای(بەركاردن وهەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی تایبەت وتێكەلاوی عێراقی).
-           یاسای(هەمواری دوەمی یاسای ژورە بازرگانی وپیشەسازیەكان).
-           یاسای(هەمواری یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی).
-           یاسای یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
-          
-           یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
-           یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
-           یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
-           یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان).
-           یاسای( نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
-           یاسای(فرۆشتن وبەكرێدانی مولك ومالی دەولەت).
-           یاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
-           یاسای(چەك)

219 جار خوێندراوەتەوە