دادگای فیدراڵی و ئەگەری پاشگەز
بونەوە لە بڕیاری تەوتین وكورسی کۆتاكان
وەك بنەمای گشتی بڕیارەكانی دادگای
فیدڕاڵی یەكلاكەرەوەیەو تانەی لێنادرێت وهێزی پابەندكاری هەیە بۆ هەموو
دەسەڵاتەكان، واتا دادگا یەكجار بڕیارو قسەدەكات كە كۆتاییە، بەڵام بەپێی مادەی ٤٥
لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای ناوبراو مافی پاشگەزبونەوە لە بڕیاری خۆی هەیە (العدول
عن القرار)، واتا ئەم دادگایە کار بە پێشینەی دادوەری ناكات (السوابق القضائیە)، بەڵام
پاشگەزبونەوەش لە بڕیار چەند مەرجێكی پیویستەكە بریتین لە:
1-بونی داوایەك واتا داوایەكی تازە بۆ ئەو پرسە تۆماركرابێت كە پێشتر دادگا راوبڕیاری خۆی وتوە واتا ئەمە ڕێگای تانەدان نیە.
2-دەبێت پێویستیەك یاخود زەرورەتێك هەبێت پاڵ بەدادگاو بنێت كە بەرژەوەندی گشتی ودەستوری هەبێت نەك بۆ بەرژەوەندی كەسی وحزبی،ناشبێت پاشگەزبونەوەكە كاریگەری بخاتە سەر پێگە یاسایەكان و مافە بەدەسهاتوەكان.
بەسەرنجدان لە مادەكە ڕێگە پێدراوە
پاشگەزبونەوە لە بڕیاری دادوەری،كە لەساڵی ۲٠٠٥
تا ئێستا دوو دەستەی هەبوە دادگا چەندین بڕیار هەن پاشگەزبونەتەوە لێی،ئەوەی جێی
سەرنجە دەستەی نوێی دادگاكە زۆر بڕیارو بنەمای پێشوی هەیە پاشگەزبوەتەوە لێی.
لەوانە دادگای فیدرالی لە ۲۱/۲/۲٠۲٤ دوو بڕیاری دەركرد بۆ پرسی موچەو
پرسی هەڵبژاردن كەمشتومڕو لێكەوتەی لەسەر هەرێم دروست كردوەبەتایبەت (پرسی تەوین
كردن لەڕێی بانكی فەرمی لەبری ئەژماری من، لەگەڵ پرسی نەمانی ۱۱ كورسی كۆتاكان) هەوڵەكانی حكومەت بەتایبەت پارتی بۆ ئەوەیە
بریاریك بۆچونێك لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی دەربچێت بۆ پاشگەزبونەوە لەم
بڕیارانە یاخود راڤەو تەفسیرێك بدرێت بۆ رێکكەوتنی نێوان هەرێم وبەغداد، سەرباری
ئەوەی هیچ شتێك لە عێراقدا ئەستەم نیەگەر فشاری سیاسی ورێكەوتنی سیاسی هەبێت، بەڵام
بەسەرنجدان لەناوەرۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەنگاو جوڵە سیاسیەكان
وململانێكان، چواندنی دادگای فیدراڵی بە محكەمەی شۆرش و لیژنەی سیاسی بەقورسی
دەبینین یاخود پێشبینیكراو نیە بڕیاری پاشگەزبونەوە بدەن بەتایبەت كە بڕیارەكان سێ
مانگی بەسەردا تێنپەڕیوە جا نازانرێ چیش رودەدات لە عێراقێكدا كە پێشبینی كردن بۆ
ڕوداوەكان زۆر قورسە.
چۆمان محمد
۳٠/٤/۲٠۲٤
682 جار خوێندراوەتەوە