رێوشوێنه‌كانی
هه‌ڵبژاردن بەپێی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان له رۆژی (2024/2/29) ده‌رچووه و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران په‌سه‌ندیكردوه
رابگرێت تا سكاڵای بەرێز مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وە دادبینیەكەی لە (2024/5/19)
دەبێت، دوەمیان بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی (دەستەی دادوەی هەڵبژاردن)ـی
دادگای پێداچونەوەیە كه پابه‌ندی كۆمسیۆن دەكات به‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
ده‌ستپێبكاته‌وه و بڕیاریداوە بەنایاسایی بونی وەستاندنی ڕێكارەكان...
كۆمسیۆنی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ (2024/6/10)
كه‌وتوه‌ته بەردەم دوو بڕیاری "بنبڕ"ـی دژ به‌یه‌كه‌وه، یەكەمیان
بڕیاری (2024/5/7)ـی دادگای فیدراڵیە كه ناچاری كۆمسیۆن ده‌كات رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
بەپێی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی
(2024/2/29) ده‌رچووه و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران په‌سه‌ندیكردوه رابگرێت تا سكاڵای
بەرێز مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وە دادبینیەكەی لە (2024/5/19) دەبێت،
دوەمیان بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی (دەستەی دادوەی هەڵبژاردن)ـی دادگای پێداچونەوەیە
كه پابه‌ندی كۆمسیۆن دەكات به‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكاته‌وه و بڕیاریداوە
بەنایاسایی بونی وەستاندنی ڕێكارەكان...
بەمەش
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وململانێیی حیزبی هەرێمی كوردستان، جیاوازی قوڵی خستۆتە
نێو دەسەڵاتی دادوەری عێراق، چونكە دەستەی دادوەریەكە لە بڕیارەكەیدا زۆر بەڕونی
دەڵێت "لە تایبەتمەندی دادگای فیدراڵی نیە" چونكە قسەكردنە لەسەر نیزام
و سیستەمی هەڵبژاردن، لەبەرامبەریشدا هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ده‌سته‌ی
دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی داوەتەوە، ده‌ڵێت "وه‌رگرتنی سكاڵاكه‌ی
بەرێز مه‌سرور بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پسپۆڕی ئێمه‌دایه"، به‌گوێره‌ی مادده‌ی
(93/یه‌كه‌م)ـی
ده‌ستور كە بریتیە لە (چاودێریكردنی ده‌ستوری بونی یاسا و سیسته‌مه كارپێكراوه‌كان).
ئەوەی
گرفتەکەی قوڵترکردۆتەوە ئەوەیە کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەپێی ماددەی (94)ـی
دەستوری عیراق "بنبڕ" و
پابەندکەرن بۆ هەموو لایەک، لە لایەکی تر ئەگەر سەیری ماددەی (19)ـی یاسای
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق بکەین، بۆمان دەردەکەوێت مەرجەعی یاسایی
کۆمسیۆن لە داوا و پرسە یاسایەکاندا دەستەی دادوەرییە، بەم پێیەبێت پابەندبون
بڕیارەکانی ئەم دەستەیە بۆ کۆمسیۆن سیفەتی لە پێشینەیان هەیە، پیش بڕیاری هەر
ناوەندێکی تری یاسایی دەکەون.
پرسیارەكە
گەورەكە لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ كۆمسیۆن بە كام بڕیاریان پابەنددەبێت كە هەردو
بڕیارەكە بۆ كۆمیسیۆن بریاری یەكلاكەرەوەیە و "بنبڕە" وچۆن مامەڵە
دەكات؟؟
پرسیاری
ئەوەدێتە پێش، ئایا دۆخەكە بەرەو ئەوە دەروات كۆمسیۆن لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم
دابنیشن و كۆببنەوە بۆئەوەی ئەوە بخنەڕو ناتوانن لە (2024/6/10) هەڵبژاردن بەرێوەببەن
تا مەرسومێكی تر دەرچوێنرێت گەر زو داواكەی دادگای فیدراڵی یەكلانەبویەوە؟؟ یا خود
سەرۆكی هەرێم لەكۆتا ڕیگەدا خۆی بەمەرسومێك وادەیەكی دیكە دادەنێت؟؟
278 جار خوێندراوەتەوە