كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، ماوەی زیاتر لەیەك ساڵ و شەش مانگە ماوەی یاساییان بەسەرچوە، بەپاساوی ئەوەی كۆمیسیۆن كاربەڕێكەرن ڕێگریان لێكرا لە پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و كارەكانیان وەستان، لەكاتێكدا دەزانرا هەرێمی كوردستان بەرەو هەلبژاردن دەروات.
بەمەبەست بەبێ هیچ پاساوێكی مەعقول شەرعیەتی یاساییان نەدایەوە بەكۆمیسیۆن و كاراییان نەكردنەوە دەست بەجێی تا ئەم ساتەی نزیك دەبینەوە لەكاتی هەڵبژادنی هەرێم، ئەمەش بەئامانجی ئەوەی ناچار بكرێین بەو تۆمارەی ئێستا هەڵبژاردن بكرێت لە هەرێمدا، لە كاتێدا تۆماری دەنگدەرانی هەرێم نەك كەڵكی ئەوەی نیە بكرێتە بنەمای هەڵبژاردن بەپێچەوانەوە ناكرێت هیچ هێزێك بیریش لەوە بكاتەوە بەم تۆمارە هەڵبژاردن لە هەرێمدا بەڕێوە ببرێت، چونکە ئەو خەوش و كەموكوری و زانیاریانە ناڕاست و بێ بنەمان، وە جیاوازی یەكجار گەورە هەیە لە ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگا جیاوازەكان.
بۆیە تاكە رێگەو تاكە بژاردە كاركردنە بە تۆماری بایۆمەتی دەنگدرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئیتیحادی، چونكە ئەو تۆمارە لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10-10-2021 دا تا ڕادەیەك جێگای ڕەزامەندی هاوڵاتیان و حیزبەكان بو، بەڵام گەر كار بە تۆماری بایۆمەتری عێراق نەكرێت، هەڵبژاردن هەمان وێنە و هەمان سیناریۆ و شانۆی گاڵتەجاری دەبێت.
715 جار خوێندراوەتەوە