واحەوت ساڵ بەسەر ریفڕاندۆمەكەی (2017/9/25)ـی هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێت، ئەو بەڕێزانەی سەرمەشقی
ریفراندۆمەكە بون، باسی ئەوە دەكەن ئەم پرۆسەیە بۆتە تاپۆی رەش بۆ هەرێمی
كوردستان، گەر بڕیار بێت تاپۆی رەش بێت، رۆژگارو دۆخی قەوارەی هەرێمی كوردستان و
هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی لەمە رەشتر نابێت بۆ بەكاری ناهێنن و سودی لێ نابینن لەم
رۆژگارەدا بەپێی پەندە كوردیەكەی (ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش) گەر یەك سودی هەبوە بفەرمون
با پێمان بڵێن هەتا لەسەر ئەرزی واقعدا بەكاری بهێنن و هاوکارمان بێت بۆ دەرباز بون
لەم دۆخە چەقبەستویە.
زۆر هاوار كرا لەناوخۆدا ئەم ریفڕاندۆمە
ئەنجام مەدەن، هەمو وڵاتانی دنیا بەیەكێتی ئەوروپاو نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەمەریكا
هاتنە سەرخەت هەر بەگوێتان نەكردن و باكتان پێ نەبو، دواتر هەرخۆتان بون هاتنە سەرخەت،
وتان ئەم ریفڕاندۆمە بۆ فەرزی ئیرادە نەبوە، بۆ جیاكردنەوەی سنور نەبوە بۆ
دروستكردنەوەی دەوڵەت نەبوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە بۆ وەرگرتنی رای میلەتمان بوە، پاشان
هەر خۆتان بون رازی بون و بێ دەنگ بون بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەوەی ئەنجام و رێكارو
یاسای ریفڕاندۆمی هەڵوەشاندنەوە.
بۆیە تكایە بەموزایەدە مەیفرۆشنەوە بەسەرماندا،
دەبو ئەوانەی هەوڵیاندا بۆ سەربەخۆیی ئابوری و سەربەخۆیی سیاسی، لێپرسینەوەیان لەگەڵ
بكرێت، چونكە دەبینن چی بەڵایەكی گەورەیان بەسەر هەرێم و هاوڵاتیان و بوە هۆی لەدەستدانی
خاك و پشتیوانی نێو دەوڵەتیمان زۆر لاواز بوە.
ئەوەی ماوە بوترێت لەڕوی یاسایی و
دەستوری و بنەماکانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیەوە دەرئەنجامی ریفڕاندۆم هیچ بەهاو
نرخێکی یاسایی نیەو ناتوانرێت وەک بەڵگەنامەیەکی یاسایی وەربگیرێت.
305 جار خوێندراوەتەوە