یادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بۆ پیرۆزكردن نیە بۆ رێگریكردنە لە داگیركاری مێژو..

 

 

 

وا حەوت ساڵە هەمو (19ـی ئایار)ـێك یادی پڕسوێی مەرگی پیاوێکی گەورەی نیشتمان دەکەینەوە کە رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا)ـیە، مێژو و سەرگوزوشتەی ئەم مرۆڤە زیاترو گەورەترە تەنها پەیوەست بكرێت بەبونیاد و ناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، بۆیە رەوانشاد وەک کارەکتەرێکی کاریزمی و سیاسیەکی حەکیمی نیوسەدە خەباتی کورد لە باشور ناکرێت تەنها بکرێتە موڵكی گۆڕان یان یەكێتی یان ناوچەیەکی بەرتەسک و شارێکی دیاریکراو، چونکە ئەو بەشێکی دانەبڕاوی مێژوی گەلەکەمانە، یادكردنەوە و پیشاندانی دید و تیروانین و قوربانیدان و نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزیەكەی نەبۆ پیرۆزكردنە نەبۆ فرۆشتنەوەی خەبات و تێكۆشانیەتی بەمیلەت، بەپێچەوانەوە بۆ رێگریكردنە لەو هەوڵەی دەیانەوێت مێژوی ئەو پیاوە داگیربكەن لە رۆڵ و هەوڵی كەسانی تركەم بكەنەوە، بۆ سوپاس و پێزانینە بۆ خەباتی شاخ ودڵسۆزی شاریی، بۆ بەردەوامیدان و كاركردنە بەدیدو تێروانینەكانی و وننەكردنی بەرنامەكانیەتی.. چونکە لە ئێستادا نەك تەنها مێژوی رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) بگرە مێژوی سەركردەكان تر لەبەردەم ترسی داگیركاری خەبات و مێژویاندایە.

 

لەزەمەنێكدا یادی کۆچی دوایی رەوانشاد دەكەینەوە دۆخی خەڵك لەڕوی ئابوریەوە زۆر خراپە و هەرێمی كوردستان پەرلەمانی نەماوە و قورسایی وپێگەی لاواز بوە، ئەو کاروان و حزب و وێستگە سیاسیانەی کاک نەوشیروان لەرابردوکاری لێکردون متمانەی كەمبۆتەوە لای جەماوەر کە سوچی کاک نەوشیروانی تێدانیە، نەیارە سیاسییەکانی رەوانشاد بەویست و ئارەزوی خۆیان چارەنوسمان بەرەو نادیاردەبەن، هیچ گومان لەوە نیە ئەگەر کۆچکردو ئامادەیی هەبوایە لەم دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان زۆرینەی ئەو پاشەكشێ و قەیرانانەی بونیان هەیە ڕویان نەدەدا، بەڵام خەمی قوڵ و گەورە ئەوەیە، بزوتنەوەی گۆڕان ئەو حزب و بزوتنەوەیەی زۆر هەوڵ و قوربانی بۆدا لە ئێستادا لەزۆر بوار و پرسدا شوناس و پێناسەی لەسەر ئاستی كرداری ونكردوە، بۆیە هیچ چارێكمان نیە دەبێت ئەم دۆخە تێیپەرێنین و ڕێگە نەدەین چیتر دواین پرۆژەی سیاسی رەوانشاد بەبێ كاریگەری ولاوازی بمێنێتەوە، لەدەرئەنجامدا كەس و دۆست و ئازیزانی دڵسۆز و خەمخۆرنین بەرامبەر مێژوی پڕ شەرفمەندانەی شۆرش خەباتی مەدەنی ناوبراو بەپێچەوانەوە خەمساردی وكەمتەرخەمی بونی هەیە..

ئەوەی ماوە بوترێت ئێستاش بۆ بەهێز بونەوەی گۆڕان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و گێڕانەوەی ئینتیما بۆ نیشتمان و ئاشتكردنەوەی خەڵك پێویستمان بە دنیا بینی و بۆچون و عەقڵە گەورەكەی كاك نەوشیروان هەیە.

227 جار خوێندراوەتەوە