ئەمرۆ (2024/7/23) بەنوسراوی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حكومەت بڕیاردرا بە راگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان و نەخۆشخانە
تایبەتەکان وسەمونخانەو نانەواخانەکان، هەروەها راگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة
العرصات) کە لەیاسای ضریبة العرصات ژمارە (26)ـی ساڵی (1962)ـی هەموار کراودا
هاتوە "تاکو یەکلاکردنەوەی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا
ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە".
لە روانگەی ئەم بڵاوكراوەوە دەگەیەنە ئەم راستیانە:
1-گەر باجێك بە یاسا سەپێنرابێت چۆن دەكرێت بە بریاری سەرۆكی حكومەت رابگیرێت؟ كەواتە دەردەكەوێت ئەو باجانە لەرابردودا لەسەر بنەمای یاسایی نەسەپێنراون و پێچەوانەی دەستوری عێراق سەپێنراون، پاشان پرسی باج پرسێكی یاساییە چۆن دەكرێت بە تەنها بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت بڕیاری راگرتنی بدرێت؟ ئەدی كۆی كابینەی وەزیران لە كوێی ئەم پرسەدایە؟
2-بەدرێژای ئەم كابینەی حكومەت زۆر هاوار كرا رەخنە گیرا كە ئەم جۆرە سەپاندنانە بەشێكی بنەمای یاسایی نیەو بەشێكی زۆری لە تەخمیناتدا بڕی پارەی زۆر دانراوە، بەڵام گوێی لێ نەگیراوە تازە بەتازە دوای پێنج ساڵ نزیك لە هەڵبژاردنن بیری ئەم كارانەیان دەكەوێتەوە لەنوسراوەكەدا دەڵێن" بەرەچاوكردنی دۆخی ئابوری هاولاتیان وپیشەوەران" لەكاتێكدا هاوڵاتیان و پیشەوەران پێنج ساڵ زیاترە لەم دۆخە ئابوریە سەختەدا دەژین..
3-دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ پرسی موچەو یاسای بودجەی عێراق، داهاتی ناوخۆی هەرێم بەپێی یاسایی ئیدارەی مالی عێراقیش رادەستی عێراق بكرێت، ئێستا كە بەمشێوەیە باجیان سەپاندوە پێویستە رادەستی عێراقی بكەن، لەكاتێكدا بەشێكی ئەم باجانە لەعێراقدا نە بەو بڕە و نە بەوشێوازە وەردەگیرێت، بۆیە با بەمنەت نەیفرۆشنەوە پێمان.
4-ئەم كابینەی حكومەتە هاوبەشی سێ لایەن بوە، بۆ هەمیشە هەر بریار و كارێك باش بێت دەڵێن " بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت، بەڵام كە هاتە سەر پرسی رەخنە و كارێك نارەزایی لێبكەویتەوە، بەرپرسیاریەتی دابەش بكەن، كەئەمە رەخنەی جدیە لەیەكێتی وگۆڕان..
لەكۆتایدا هیچ كاتێك دژی هەنگاوییی باش ودڵسۆزانە نیم كە
حكومەت ئەنجامی بدات، چونكە حكومەتی خۆمانە و خۆشمان دەوێت خۆمان بەدڵسۆزی
دەزانین، بەڵام خستەڕوی راستی و ڕاو بۆ چونەكان نابێتە مانای دژایەتی كە ئەمە
پاكانە نیە دەیڵێن، سەرباری ئەوەی گۆڕان دەبو لەم كابینەدا نەمێنێتەوە و زۆر
لەمێژە تێیدا نەمایەتەوە.....
584 جار خوێندراوەتەوە