بڕیارەکەی دادگای سلێمانی و کاریگەیی لەسەر دۆخی رۆژنامەنوسان


سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە نووسراوی 2722 لەبەرواری ئەمرۆ (2025-3-13)دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە دەرکرد كە بریتین:

یەكەم؛دەستنیشانكردنی دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بەبینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بەرۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی وە یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.

 دوەم؛دیاریكردنی دادگایەكی كەتن بۆ یەكلاكردنەوەی سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە) ئەم بریارانە هەنگاوێكی باشەو شیاوی دەست خۆشی وسوپاسە بۆ سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی،ئەمەش هەستكردنە بەگرنگی و گەورەی ئەركی راگەیاندن و كێشەكانی راگەیاندكاران، هەنگاوێكیشە بۆ سەرپێخستنی پیشەیی بونی كاری راگەیاندن و جیاكردنەوەی كیشەكانیان لەكۆی دۆسیەكانی تر،  بەڵام بەتەنها دەستنیشانكردنی دادگایەك بۆلیكۆڵینەوە و دادگایكردنی رۆژنامەنوسان بەبێ هەموارکردنى ياسای ڕۆژنامەنوسی گۆڕانكاريەكى ئەوتۆ نابێت بۆ باشترکردنی دۆخى ياسايى ودەستەبەری پیشەی روژنامەنوسان، چونکە لەئێستادا جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35 ساڵی 2007چوارچێوەكەی زۆر بەرتەسك بۆتەوە و سنوردارە،تەنها ئەو كەیسانە دەگرێتەوە كە لە تەلەفزێون ورادیۆ و رۆژنامەی کاغەزیدا رودەدەن، لەوە بترازێت یاسای سزادانی عێراقی و یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنیان بەسەردا جێ بەجێدەبێت وەك هاوڵاتییەكی ئاسایی، لێرەدا جیاوازی نامێنێت لەنێوان هاوڵاتی و كاری پیشەیی رۆژنامەنوسان

لەئێستادا سنوری كاری راگەیاندن زۆر فراوان بوە،پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا رۆل وئامادەییان هەیە، لێرەدا گەر لەتۆرەكۆمەڵایەتیەكان رۆژنامەنوس و تاریك یاخود هەوالێك بڵاو بكاتەوە یاسای رۆژنامەگەری بەسەردا جێبەجێ نابێت، بۆیە تا ئەم پرسە یەكلانەبیتەوە كێشەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسی زیاتر دەبن،پاشان بنەما دادگەریە سزایەكانی عێراقیش رەوایەتی ویاسایبونی داوەتە هەر ڕێكارێك هەر دادگایەكی لێكۆڵینەوە ئەنجامی بدات لەگەڵ رۆژنامەنوسان گەر ئەم دادگایەش نەبێ كە سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی دیاریكردوە.

 

بۆیە زۆر پێویستە یاسای رۆژنامەگەری بەچەشنێك هەموار بكرێت بەرپرسیاریەتی ئەو ژمارە زۆرەی سایت وپەیجانە دابنێت،یاخود یاسای الاصولی محاكمات و یاسایی رۆژنامەگەری هەموار بكرێتەوە لیكۆڵینەوە بە حەصری بداتە دادگای تایبەتمەند..

145 جار خوێندراوەتەوە