كابینەی نۆیەم و ئەژماری من

 

 

(ئەژماری من) خاڵێكی رەشە بۆ كابینەی نۆیەم، چونکە حكومەتی هەرێم پێداگری و پشتیوانییەکی سەیروتەواوی لێدەكات، تادوا هەناسەش پارێزگاری لێدەكات، وەك جۆرێك لە سەپاندن فەرمانبەرانیان ناچاركرد بۆ خۆتۆماركردن بۆ ئەم بانکە ئەهلیانە، هەر ئەمەش وایكرد بەرەیەكی دژی بۆ دروست ببێت، لە كاتێكدا دەشبێت چەندین خاڵی باشیشی تێدابێت، بەڵام خەڵك متمانەی نەما بە پرۆسەكە، لە رابردوش سەلماندویەتی نە فەرمانبەرو نەخراپی دۆخیان و نەقەوارەی هەرێمیش بەهایەكی ئەوتۆی نیە، ئەم ئیش دۆزینەوە بۆ بانكی ئەهلی لەبری مویەك هەزاران گوریسی تێدایە..

 

لەدوێنێوە حكومەتی هەرێم ئەوەندە دڵخۆشەو شاگەشكەبوە بەو نوسراوەی دادگای فیدڕاڵی پێشوازی خۆیان بۆنوسراوەكە راگەیاند، لە كاتێكدا؛ نوسراوە تازەكەی دادگا دەڵێت "پێویستە تەوتینی موچە لە بانکی حکومی بن" کە ئەمەیان دوبارەکردنەوەی بڕیاری پێشوی دادگایە، بەڵام ئەوەی تازەیە دەڵێت "تەوتین" ئەو بانکانە دەگرێتەوە کە بەگوێرەی نوسراوی ژمارە (٦٩٤٤/٤/٩) لە بەرواری (٢٠٢٤/٦/٦) کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە مۆڵەتپێدراون و لە کوردستان لقیان هەیە و ناویان هاتوە بەگوێرەی نوسراوەکەی بانکی ناوەندی هەرەوها فەرمانبەرانیش ئازادن لە هەڵبژاردنی بانکەکان هاوشێوەی فەرمامبەرانی عێراق.

 

لە راستیدا ئەم نوسراوەی دادگا گۆڕانکارییەکی ریشەیی وجەوهەرییە لە تێڕوانینی بریاری دادگا بۆ پرسی تەوتین، چونکە بانکەکانی ئەژماری من لەگەڵ ئەوەی بانکی ئەهلین، بەڵام مۆڵەتدراون لەلایەن بانکی مەرکەزییەوە جا نازانین ئەم پرسە چۆن یەكلادەبێتەوە، كە تا ئێستاش حكومەتی هەرێم ئامادە تەوطین نین لە بانكی حكومی..

 

لەكۆتاییدا با ئەوەمان پێنەڵێن ئێوەش لەم حكومەتەدان، بەڵێ بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشدارە لەم كابینەیەدا ڕەخنەو گلەیی خەڵك لەشوێنی خۆیدایە بۆ ئەوكەسانەی لەخەمی خەڵك و موچەخۆراندا نین....


365 جار خوێندراوەتەوە