لەدوای هەنگاونانی هەرێمی كوردستان بۆ فرۆشتنی نەوت و ئابوری سەربەخۆ، ئەنجامدانی گرێبەستی پەنجا ساڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی و كۆمپانیای بوتاش كە كۆمپانیایەكی حكومیی فەرمیەبۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە بۆریەكانی تورکیا و گەیاندنی بەبەندەری جەیهان، راستەوخۆ حكومەتی عێراق لە 31/3/2014 لەكۆتا تەمەنی كابینەی مالیكی داوایەك لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەتایبەت لە دادگای بازرگانی و ژوری بازرگانی پاریس تۆماركراوە، تیایدا عێراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبو لە دەوڵەتی توركیا دەكات، بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
ئەم داوایە هەشت ساڵە بەردەوامی هەیە سەردەمی (مالیكی و حەیدەر عبادی و عادل عبدالمهدی و مستەفا كازمی) بینیوە، ئێستاش بەگوێرەی وتەكانی وەزیری نەوتی عێراق داواكە لەقۆناغی كۆتایدایە و چانسی بردنەوەی داواكەش هەیە لەلایەن عێراقەوە بڕیارە مانگی 8ی ئەمساڵ بڕیار دەربچێت، پاساوی عێراقیش بۆ ئەم سكاڵایە ئەوەیە كە پێچەوانەی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و توركیای ساڵی ۱۹۷۳، ڕێکەوتنی ساڵی 2010ی هەردو وڵاتە، كە بۆ ئەم پرسانە رەزامەندی حكومەتی عێراقی دەوێت، لەم بابەتەدا توركیا پرس و رەزامەندی عێراقی وەرنەگرتوە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێم، ئەم داوایە وادەردەكەوێت لەبەرژەوەندی عێراق كۆتای بێت، جا نازانین دواتر وەك كارتی فشار بەكاری دێنێت بەرامبەر توركیا بۆ پرسی وزەو ئاو و بوارەكانی تر.
لێکەوتەكانی ئەم داوایەی پاریس بۆ هەرێمی كوردستان هەروا ئاسان نیە، لەزیانی هەرێم دەبێت بەتایبەت ئێمە هەمو رێگاكان پشتمان بەستوە بەتوركیا، لەباری دەرچونی بڕیاری قەرەبوی 26 ملیار دۆلار لەدژی توركیا، دەستەبەری چیە توركیا نەگەڕێتەوە سەر هەرێم، نەوت سەرچاوەی داهاتە نە ئاڵایە نەخاك پیرۆزبێت، ئێمە هیچ چارەیەكمان نیە جگە لە دانیشتن و گفتوگۆ و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد، چونکە درێژە دان بە ململانێ لەگەل بەغداد و گوێنەدان بۆ فشارەكان لە زیانی هەرێمە، بۆیە چونی سەرۆكی حكومەت دەروازەیەكی باشە بۆ دروستكردنی لێكتێگەشتن و ڕێکەوتن لەپێناوی خەڵك زەرەرنەكردنی هاوڵاتیان، كە هیوادارین نیەتی حیزبی لەپشت ئەم سەردانەوە نەبێت.
485 جار خوێندراوەتەوە