بەپێی بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە سێشەم (۲۱/۱/۲٠۲٥) پێشنیارە
یاسای(هەمواریی یاسای باری كەسێتی ژمارە ۱۸۸ سالی ۱۹٥۹)دەنگی لەسەر بدرێت گەر
گرفتی نیصابیان بۆنەیەتە پێش، كە بەپێی پێشنیارە یاساكە گەڕانەوەیە بۆ مەزهەب
ومەرجەعەكانی دینی بۆ چارەسەركردنی كێشە خێزانیەكان،وە رۆڵ و پێگەی دادگا و دادوەران
لە پرسە خێزانیەكان ناهێڵێت.
پێشتر زۆر قسە
لەسەرخراپی ئەم هەموارە كراوە، ئەم پرۆژە یاسایە تارادەیەك خواست و داواكاری
پێكهاتەی شیعەیە لە عێراقدا، ئەگەر ئەم یاسایە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن لێكەوتە و
كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت..
ئەوەی جێی داخە ئەم
پرسی هەمواركردنەوەیان گرێداوە و ئاڵێندراوە بە دوو پرۆژە یاسای تر كە خواستی كورد
و پێكهاتەی سونەی لەسەرە لە عێراقدا، كە ئەوانیش(پرۆژە یاسای گێرانەوەی زەوەیەكانی
كەركوك وناوچە جێناكۆكەكان) و (پرۆژە یاسای هەمواری دوەمی لێبوردنی گشتی
لەعێراقدا) كە هەمان رۆژ دانراوە بۆ دەنگدان لەسەریان، بەجۆرێك ئەم سێ پرۆژە یاسا
بەیەك مەسافە دەیبەن و دەیهێنن هیچیان بێ ئەوی تر دەرناچێت،هەمیشە لەیەك رۆژدا
دەیخەنە بەرنامەی كار،وەك جۆرێك لە ڕێکەوتنیان لێكردوە لەسەر یەكتری، ئەم جۆرە
مامەڵانە لە پەرلەمانی عێراق لیكەوتەی خراپی دەبێت لەسەر مافی كورد لەداهاتو.
هەروەها كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر زەرورەتی
دەرچونی یاساكان، چونکە ئەندامە كوردەكان زۆر باش دەزانن هەمواری یاسای باری
كەسێیتی نە پێداویستی كۆمەڵگەی عێراقییە، نەهاوتاش دەكرێت بەو دوو پرۆژە یاسایەی
تر، بەڵام ناچارن بۆ خاتری پرۆژەكەی لە سودی كوردە بێدەنگی لێبكەن یاخود بە
بابەتێكی مەترسیدار نەیبیینن..
چۆمان محمد
۱۹/۱/۲٠۲٥
103 جار خوێندراوەتەوە