بڕیارە لە کۆبونەوەكانی داهاتوی ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمدا، بڕیار لەسەر نرخی نوێی کارەبا بدرێت و دیاریکردنی
نرخەکەش بەسەر چەند ئاستێکدا دابەش دەبێت، چونكە بە پێی یاسای وەزارەتی كارەبا زیادكردنی
كرێی كارەبا بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت پاش گفتوگۆو پێشنیاركردنی نرخەكان
لە لایەن وەزارەتی كارەباوە، بەمەرجێك رەچاوی ژیان و گوزەرانی خەڵك بكرێت لەگەڵ
ئابوری هەرێمی كوردستان وتێچوی بەرهەمهێنان.
هەرچەندە حكومەتی هەرێم كاربەڕێكەرە و
ماوەی یاسایشی تەواو بوە بریاریشە لە مانگەكانی داهاتوو متمانە بە ستافی نوێی وەزارەتەكان
بدرێت، بەڵام دیارە لێناگەڕێن و پەلەیانە
ئەم كارانەیان بۆ بچێتەسەر.
ئێستا بەرپرسیاریەتەكە
لەئەستۆی وەزیرەكاندایە بەتایبەت وەزیرەكانی یەكێتی و گۆڕان، چونكە ئەم پرۆژەی ڕوناكییە زیاتر لەپرۆژەی ستافی
سەرۆكی حكومەت و پارتی دەچێت، پێویستە ئاگاداری ژیان و مەعانات و بارگرانی هاوڵاتیان
بن، ئێمە لەگەڵ پێدانی كارەبای بەلاشدانین و دژی زیادەڕۆیی بەكارهێنانین، بۆیە ئەركی هاوڵاتییانە
هەریەكە و لەجێگەی خۆیەوە فشار بكات لەم حزبانە تاوەكو ئەم پرسە بەجدی وەربگرن.
لەهەموو ئەمانە
گرنگتر واجبی حزبە ئۆپۆزیسیۆنە بێ ئیشەكانی خۆمانە بە كردار فشاربكەن بۆ ئەم پرسە و
هەمو رێگایەكی مەدەنی و یاسایی بگرنەبەر تا دادگای فیدڕاڵیش برۆن..
591 جار خوێندراوەتەوە