حكومەتی هەرێم هەستاوە بە ئامادەكردنی ئەم پرۆژەیە
و ناردویەتە پەرلەمانی كوردستان بەمەستی دەرچواندنی، پیویستە سەرجەم پەرلەمانتاران
ئاگاداری ئەم بابەتەبن، چونکە موڵك ماڵی دەوڵەت سەروەتی نیشتیمانییەوە و پەیوەیستە
بە تاك بەتاكی كۆمەڵگا رەهەندیكی ئابوری
و بینای تەحتی وڵاتەوە هەیە، ناكرێت بیبەها
لەم پرۆژەیە بروانرێت، گرنگترین مەترسی و تێبینەیەكان ئەمانەن:
1_ مادەیەكی تیدایە دەسەڵات دەداتە سەرۆكی حكومەت بە فرۆشتن و بەكرێدانی
موڵك ماڵی دەوڵەت بەبی هیچ رێكار و ریوشوینیكی یاساكە وخەمڵاندن و خستە ناو زیادكردنی
ئاشكرا، ئەمە مادەیەكی یەكجار مەترسیدارە پێدانی دەسەڵات بە تەنها سەرۆكی حكومەت بە
چاوپۆشین لەهەر حیزبیك بێت و بەبی رقابە و چاودێری رێگەو دەروازەیە و گومانی گەورە
دروست دەكات، ئەم رەخنەیە تایبەت نیە بەوەی سەرۆكی ئیستای حكومەت لە پارتی دیموكراتی
كوردستانە پرسەكە پەیوەستە بە دەسەڵاتێكی رەها و مەترسیدار بە سەرۆكی حكومەت جا لەهەر
رەنگ و حیزبێك بیت هەرچەندە لەیاسا تازەكەی عێراق ئەم دەسەڵاتە لای ئەنجومەنی وەزیرانە
واتا سەرجەم وەزیرەكان كۆدەبنەوە بە زۆرینە بریار دەدەن.
2-چەندین حاڵەت لە پرۆژە یاساكەدا هاتوە ریگە دەدات بە وەزیری تایبەتمەند
بەبی زیادكردنی ئاشكرا(مزایدە)بە كەمتر لە نرخی خۆی بیفرۆشن و بەكڕیی بدەن، ئەمەش
مەترسی جدیە.
3_ئەم پرۆژە یاسایە بە نەفەسیكی مەركەزی تەواو نوسراوە هیچ رۆڵی سەرۆكی
یەكە كارگیرییەكان(پاریزگاو قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیە) تەنات بەرێوبەری وەزارەتەكان
بونی نیە رایان نیە لەسەر ئەم پرسانە.
4_لە روی پیداویستی یاسای و كاتی ناردنی ئەم یاسایەی
حكومەت ئامادەی كردوە ،ئێمە لەبۆشای و فراغی یاساد نین، چونکە لە كوردستان یاسای ژمارە ۳۲ساڵی۱۹۸٦ بەركارە كە پرۆژە یاساكەی حكومەت زۆرترین مادە و برگەكانی ئەم یاسایەی
تێدایە، هەرچەندە لە عیراق و پەرلەمانی عیراق یاسایەكی تازە دەرچوینراوەبە ژمارە ۲۱ ساڵی ۲٠۱۳، كەدەكرا ئەم یاسایەی عیراق جیبەجی بكرایە و اڵانفاذ بونی
بۆ بكرایە.
5_ئەم پرۆژە یاسایەی حكومەت ناردویەتی گومان
دەكریت لەداهاتوو دەروازەبێت بۆ لەدەستدان و بە هەدەردانی موڵك وماڵی دەوڵەت، چونکە
حیزبی دسەڵاتدار و خەڵكانی چاوچنۆك بە بازرگانی نەوت و سامانی ژیر زەوی و دوگ و چەک
و جگەرە تێریان نەخواردوە ، گومان دەكرێت ئەم یاسایە دەروازە بیت بۆ لەدەست دەركردن
و فرۆشتنی موڵك و ماڵی دەوڵەت كە خاوەنداریتی بۆ هەمو خەڵك دەگەڕێتەوە
988 جار خوێندراوەتەوە