1- سەپاندنی باج بە
بریاری ئەنجومەنی وەزیران شتێكی نوێ نیە، لە خولی رابردودا وبەچەند قۆناغێكی
جیاواز بۆ زۆر بواری ترسەپێنراوە لە نمونەی (ژینگە و و تابلۆی پیشانگا و دوكانەكان
و ضریبەی كۆمپانیاكان) و زۆر بواری تر، بۆیە ئەم فەرمانەش توشی سەرسوڕمانمان ناكات
وهەر لەم حكومەتە ئەوەشێتەوە هەنگاوی لەم چەشنە.
2- لە ناوەرۆك و
بابەتی سەپاندنی باج بۆ ئەو بوارانەی دیاریكراوە لە فەرمانەكەی حكومەتی هەرێمدا
جگە لە پرسی سەپاندنی باجی ئۆتۆمبیلی و هەنگاوی و پرسی باشی تێدایە، بەئاراستەی
زیادكردنی داهاتی گشتی، كە لەرابردودا زۆر كۆمپانیا و كاری بازرگانی گەورە
قوتاربوبون لە باجدان، بەلام پێویست بو بە یاسای پەرلمان بیت نەك فەرمانی حكومەت.
3- ئۆتۆمبیلی تایبەت
لەسەر چ بنەمایەکی یاسای و لۆژیكی باجی بەسەردا دەسەپێنیت، ئەمە پیشهاتیكی
مەترسیدارە ،سیاسەتی حكومەت رونە تەنها بە بارگرانی باری شانی هاوڵاتیان ئیدارەی
قەیرانەكانی داوە، تائیستا باجیش بەپێی یاسای باجەكان و فەلسەفەی سەپاندنی باج
لەسەر بنەمای روبح واتا قازانجە، لێرەدا ئۆتۆمبیلی كەسی قازانج و سەرچاوەی داهاتی
لەكوێدایە، تا باجی بەسەردا بسەپێنرێت بۆیە پیویستە وەزیری دارایی، كە لە حیزبەكەی
بەندەیە لوتف بفەرموی بەهیچ شێوەیەك هەنگاوی كرداری بۆجێبەجێكردنی نەنێت، پێویستە
ببێتە رێگر لەبەرامبەر ئەم چەتە گەریە، لەگەلیدا ئەندام پەرلەمانەكان فشار بكەن بۆ
هەلوەشاندنەوەی ئەم بریارە.
4- لەهەموو پرنسیپێكی كارگیری و
حكومرانیدا، كاتیك ئەنجومەنی وەزیران فەرمان دەردەكات بۆ سەرجەم بوار و
وەزارەتەكان هیچ پێویست ناكات ئاماژە بە ناوی وەزارەتەكان بدرێت بۆ ئەو
راسپاردانەی دەبێتە بریار، ناوهێنانی وەزارەتی دارایی بەو چەشنەی لەسەر راسپاردەی
ئەوان فەرمان دەركراوە خویندنەوەی تر و بەدگومانی لێی دەڕوانرێت.
5- لەهەموو وڵاتانی دنیا و لە
بەعیراقیشەوە، بەپێی مادەی (28) لە دەستوری هەمیشەی عیراق كە هێزی
پابەندكاری بۆ ئێمەش هەیە باج تەنها بە یاسا دەسەپێنرێت كاتیك دەلێت: "(ھیچ
باجێک ناسەپێنرێ، ھەموار ناکرێ، کۆناکرێتەوە، لێ خۆشبونیشی بۆ ناکرێ، بەیاسایەک
نەبێ لە پەرلەمانەوە).
لێرەدا ئەمە پێشلكاری یاسای
زەقەلەلایەن حكومەتەوە ئەنجام دەدەرێت، بەبێ گەڕاندنەوە و حساب نەكردن بۆ پەرلەمان
و دەرچواندنی یاسای پەرلەمانی، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە پەرلەمان دەسەڵاتێكی
پاشكۆ و بێ هەلوێست و فەرامۆشكراوە.
چارەسەر:
یەكەم: هاوڵاتی و لایەنی زەرەرمەند
و خاوەن بەرژەوەندی دەتوانن لە دادگای كارگێڕی تانە، لە
بڕیارەكانی حكومەت بدەن، ئەویش لە ڕێگەی
داوایەكی تایبەتمەندەوە، كە بەداوای هەڵوەشانەوە (دعوی الالغاء) ناسراوە، بۆهەلوەشانەوەی
بریاری حكومەت كەمترین هەنگاوی عملی و داوا تۆماركراوە، بەشی زۆر هۆكارەكان بێ
متمانەیە بەرامبەر دادگاكان.
دووەم: پەرلەمان بە ئەركی خۆی هەستێت
بە دیراسەت و پرۆژەی حكومەت، بەیاسای تایبەتمەند سیستەمی باج ریكبخرێتەوە، بەئامانجی زیاد كردنی سەرچاوەكانی
داهات و ڕێگرتن لە هەڵاتن لە باج نەدان(تهرب من الضرائب) و نەدانی باج(امتناع)،پابەندكردنی حكومەتیش بە
هەلوەشانەوەی بڕیارەكەی.
846 جار خوێندراوەتەوە