وەزارەتی دارایی عێراق بەواژۆی خاتو (طیف سامی) لە بەرواری (2025/1/12)
بریاریداوە بەڕاگرتنی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەرانی نێوان وەزارەتەكان و
دامەزراوەكانی نەبەستراوە بە وەزارەتەكان، لە كتابەكەدا وێنە بۆ سەرجەم
دەسەڵاتەكانی عێراق ودامەزراوەكان رۆشتوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لە كتابەكەدا
هەرێمی كوردستان تەنها بە(الاقلیم كوردستان) هاتوە بۆ كارپێكردنی نوسراوەكە، ئەوەندە
زانیاری هەیە حكومەتی هەرێمیش پابەندی نوسراوەكە دەبێت، كەلەئێستادا نوێنەرایەتی
حكومەتی هەرێمیش لە بەغداد نوسداوەكەی ناردۆتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، گەر
وابێت حكومەتی هەرێم رازیە بەكەمتر لە وەزارەتیش سەیر بكرێت و مامەڵەی لەگەڵدا
بكرێت بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی عێراق، پاشان بەهیچ شێوەیەك وەزارەتی دارایی
عێراق دەسەڵاتی فەرمانكردنێكی وایی نیە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، گەر
بەم شێوەیە بڕوات بەپاساوی ئەوەی پارەداركردن لە بەغدادەوە دێت مانایەك بۆ دەسەڵاتەكانی هەرێم و حكومەت و
وەزیرەكان نامێنێتەوە، بۆیە قۆناغ بە قۆناغ هەرێمی كوردستان وەك پارێزگایەكی عێراق
مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، كەئەمە دژی بنەما دەستوریەكان و سیستەمی فیدراڵیە بۆ
هەرێمی كوردستان، بۆ دەبێت بێدەنگ بن و هەڵوێست وەرنەگرن لەسەر ئەم پرسانە؟ پاشان
گەر دۆخەكە ئاوا بەردەوامە و كێشەیان نیە بۆ گرفت بۆ طەوطینی موچەخۆران دروست
دەكەن لەكاتێكدا ناوەرۆكی نوسراوی خاتو طەیف بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم سەرجەم
گواستنەوەی فەرمانبەران ڕابگرێت (نقل الموظفین) لەكاتێكدا ئەم جۆرە بڕیارانە
دەستوەردانی راستەوخۆیەو زیادەرۆیە بۆ دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێم.
لەڕابردودا
كە دەمانوت ڕێبكەون لەگەڵ بەغداد وداهاتی ناوخۆ ونەوت رادەست بكەن دەیانوت جاشن
ودژی حكومەتی هەرێمن، بەڵام ئەوكات و ئێستاش دژی حكومەتی خۆمان نین ئەوەتا ئەم
بردەرانەی حكومەتی هەرێم خۆیاننن باكیان بە پێگەو دەسەڵاتە دەستوریەكانی هەرێمی
كوردستان نیە.
212 جار خوێندراوەتەوە