شیکاری و دەرئەنجامەکان: كۆبونەوەو دانوستانی پارتی و یەكێتی بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەی
حوكمڕانی چوار مانگی پێویستی بو لە (30/11/2024 یەكەم كۆبونەوەكراو دوا كۆبونەوەش
18/3/2025) كە رەشنوس زیاتر بنەمای گشتی حكومرانی و رستەی ریزكراوە كەمتر جێبەجێ دەكرێت،
پرسیار ئەوەیە چەندیان پێویستە بۆ رێكکەوتن لەسەر پۆستەكان نە قۆناغی گرنگ و یەكلاكەرەوەن.
قۆناغی یەكلاكردنەوەی پۆستەكان ودابەشكردنیان
گەر پێداگری هەبێت لەلایەن یەكێتیەوە بۆ داواكردنی یەكێك لە سەرۆكیەتیەكانی حكومەت
یاخود هەرێم، یاخود ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ كاتی زیاتری دەوێت بەتایبەت
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم پۆستانە بەتاپۆی خۆی دەزانێت وگوێ بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن
نادات.
نزیكەی شەش مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن
تێپەریوە، بەدیاریكراوی (180) رۆژ بەسەر یەكەم كۆبونەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی
كوردستان تێپەریوە، هێزەكانی دەرەوەی یەكێتی وپارتی زیاتر رۆلیان تەماشاكردنە، بەداخەوە
زۆر گوێی بەم چەقبەستویە سیاسیە نادەن كە دروست بوە، وا سەیری دۆخەكە دەكەن پێكهێنانی
حكومەت لە خزمەت وبەرژەوەندی پارتی و یەكێتیە، هیچ پەیوەندی بەوانەوە نیە كە ئەم تێڕوانینە
راست نیە، چونکە خەڵك دەنگی داوە بەم هێزە سیاسیانە جا لە حكومەت بێ یاخود موعارەزە
كاری سیاسی خۆیان بكەن، بۆیە نابێت چیتر قبوڵی بكەن بەردەوامیدان بەم چەقبەستویە.
عێراق بریاریداوە لە (2025/11/11) هەڵبژاردن
بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدات، هەنگاوەكانی كۆمیسیۆن دەست پێبكات، پێكهینانی
حكومەت قورستر دەبێت، چونکە هەم لایەنەكان سەرقاڵی ئامادەكاری دەبن، هەم ململانێی
و بانگەشەی پێشوەختە دەست پێدەكات، بۆیەگەر لە ئێستاوە بۆ مانگی پێنج رێكکەوتن ئەنجام
نەدرێت، قورس دەبێت لە كاتی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن حكومەت پێكبێت تەنها لەیەك حاڵەت
نەبێ یەكێتی وپارتی بەیەك لیست بەشداری بكەن.
بەردەوامیدان بەم دۆخە وبێ خەمی وكەمتەرخەمی
نواندن لە پێكهێنانی حكومەتی تازەدا، زۆر ڕونە لە بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدارەكان
بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونکە هەم حكومەتی لایە بێ چاودێری پەرلەمان،
هەم سەرۆكایەتی هەرێم وئەنجومەنی دادوەی وئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندیەكانی
دەرەوە ومەلەفی نەوت و زۆر پرسی تر، بۆیە كاتیش تێپەرێت بۆیان گرنگ نیە وكێشەشیان
نیە.
110 جار خوێندراوەتەوە