وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم پاش
وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران،گرێبەستێكی ئەنجامداوە لەگەڵ كۆمپانیایەكی كەرتی
تایبەت بۆ پرسی دابینكردنی ئامێری پشكنین وپشكینی حكومی بۆ نەخۆشخانە حكومیەكان،ئەوەی پێویستە بوترێت:
یەكەم_گەر سەرنجی بەرواری گرێبەستەكە
بدرێت ۲۷/۱٠/۲٠۲٤ واتا دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وڕاگەیاندنی
ئەنجامی بەراییە،لەكاتی كاربەرێكەریدایت وبەرەوپێكهێنانی حكومەت و وەزارەتی تازە دەرۆین
لەبنەڕەتدا وایە لەم كاتانەدا گرێبەستیك بارگرانی دارایی تێدابێت بۆ حكومەت ئەنجام
نادرێت..
دوەم_گەر سەرنج بدەینە دەستپێكی ئەم
گرێبەستە رەزامەندی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە،لێرەدا دەردەكەوێت نە چۆتە
ناو كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نە لەنێو ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیش قسەو باسی
لەسەر كراوە،بەدرێژایی ئەم كابینەیە هەنگاوەكان بەم چەشنە رۆشتوە..
سێیەم_گریمان هەر پێویستە گریبەستەكە ئەنجام
بدرێت وپێویستە بۆ بەشێوەی تەندەرین وكەمكردنەوەی نهێنی ریكارەكان ناكرێت،بۆ هەر دەبێت
تاكە كۆمپانیایەك هەبێت ئەم كارانە بكات؟؟لەكاتێكدا ئەم كارانە دژی بنەمای رێگریە
لە قۆرغكاریی و دژی قانونی منع الاحتكارە...
چوارەم_بەسەرنجدان لە مادەی ۳۱ ی دەستوری هەمیشەیی عێراق مافی تەندروستی گشتی وچارەسەری
پزیشكی مافی هەمو عێراقیەكەو ئەركی حكومەتە
بۆ دابینكردنیان،لێرەدا ئاراستەكردن و لەكۆڵ خۆكردنەوەی ئەم ئەرك لەلایەن حكومەتی
هەرێم كیشەی دەستوریشی تێدایە...
پێنجەم_گەر پارەی پشكنینەكان لای
هاولاتی یاخود لای خودی حكومەت گەر بەو بڕورێژەیە بێت كە دیاریكراوە بەو شێوەیە زیادیكردوە
لێكەوتەی یەكجار خراپی دەبێت لەسەر گیرفانی خەڵكی وقاسەی حكومەتیش..
شەشەم_لەم كابینەی حكومەتدا زۆر پرس
وبوار هەواڵەی كەرتی تایبەت كراوە دواینیان
پرسی كامێرای تیژرەوی بوە،،بەداخەوە بێدەنگی خەڵكی وحزبە سیاسیەكان بە تایبەت
موعارەزەكان بۆ خەمی خەڵكی و بارگرانی لەسەر خەڵك مایەی خەمێكی گەورەیە،وای لێهاتوە
هەرچیان بوێت بۆیان دەچیتە سەر،پێویستە هەموو رێكارێكی یاسایی بگیریتەبەر بۆ رێگری
لەم هەنگاوانە..
47 جار خوێندراوەتەوە