لەسەرەتای دەستپێكی
كابینەی نۆیەم، بنەمایەك جێگیركراوە لەرێکەوتنی سیاسی نێوان (یەكێتی و پارتی) و (پارتی وگۆران) ئەویش بونی
سازان و رێکەوتنی نیشتمانیە بۆ ئەو پرس وپرۆژە یاسایانەی كە رەهەندی نیشتمانیان هەیە.
لەنمونەی (پرۆژەی دەستور، یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و چەند بابەتێكی تر)، بەداخەوە
دیسان فراكسێۆنی پارتی لە رێگەی پێشكەشكردنی یاداشتێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان داوای
پێكهێنانی لیژنەی كردوە بۆ چارەسەركردنی تەواوبونی ماوەی یاسایی كۆمیسیۆن و ناوی
پاڵێوران دەستنیشان بكرێت بۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم لەڕێگەی كۆكردنەوەی (56)
واژۆی پەرلەمانتاران كە دیسان وەك هەمیشە كۆتاكانی پێكهاتەكانیشیان لەگەڵە.
ئەم جوڵەیە هەنگاوێكی
تاكلایەنەیە لەسەر بنەمای زۆرینەیەكی پەرلەمانی موزەیەف، دژە لەگەڵ رێکەوتنی سیاسی
لایەنەكان بۆ بەشداری لەحكومەت، سازانی نیشیتیمانی و رێکەوتنی لایەنەكان ئەستەم دەكات،
پاشان و روژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتەدا جۆرێك لە كارتی فشار دەچێت، چونکە كۆمیسیۆنی
هەڵبژاردنی هەرێم نزیك بەدوساڵە ماوەی یاساییان بەسەرچوە، ئێستا بیریان كەوتۆتەوە
ماوەی یاساییان تەواو بوە؟؟.
لە رابردودا كۆمیسۆنەكەیان
پەكخستبوو لە تازەكردنەوەو نوێکردنەوە تۆماری دەنگدەران، بەپاساوی ئەوەی ماوەی یاسای
كۆمیسۆن بەسەرچوە و كاربەرێكەرن، ئەو دۆخەشیان هێشتەوە بۆ ئەوەی تۆمارەكە پاك نەكرێتەوە،
ئەم تۆمارە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پشت بە داتاكانی ئاماری هەرێم دەبەستێت كە كارەسات و
ژمارەی ناجۆر زیاد كراوە، هەنگاوێكی لەم چەشنەی پارتی زیان بە یەكڕیزی هەرێم دەگەیەنێت،
وادەكات پرسی یاسای هەڵبژاردن و پرۆژەی دەستور
ئاڵۆزتربێت و بێمتمانەی زیاتر دەکات، لەدەرئەنجامی دواتردا زیانی گەورە دەگەنێن بە
هەڵبژاردنی داهاتوو گەر لە (30ى 9ى 2022)ئەنجامبدرێت.
لەكۆتایدا ئەوەی
پێویستە بوترێت زۆر پرس و بواری تر =هەن لە رێکەوتنی بەشداری حكومەت و رێکەوتنی سیاسی
پارتی جێبەجێنەكردوە.
1209 جار خوێندراوەتەوە