سەرجەم تكتی یارییەكەی
نێوان ڕیاڵ مەدرید و هیلالی سعودی لە مۆندیالی یانەكانی ئەمساڵ فرۆشران.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی
بڵاویكردۆتەوە تكتی یارییەكەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و هیلال لە جامی جیهانی یانەكان تەواو
بوەو كۆی تكتەكان فرۆشران.
ماركا بڵاویشیكردۆتەوە, نرخ دو تكتی یارییەكە بە 450 یۆرۆ
بەشێوەیەكی فەرمی دەفرۆشران، بەڵام ئێستا نرخی تەنیا تكتێك لە بازاڕی ڕەشدا گەیشتوە
بە 650 یۆرۆ.
لەهەواڵی رۆژنامەكەدا
هاتوە بەشێكی زۆری ئەوانەی تكتی یارییەكەیان كڕیوە ئەمریكی و هاندەرە سعودییەكانی یانەی
هیلالن.
یارییەكەی نێوان ڕیاڵ
مەدرید و هیلال لە مۆندیالی یانەكان لە 18ی مانگی 6ی داهاتو بەرێوەدەچێت.
103 جار خوێندراوەتەوە