میكێل ئارتێتا هەنگاوەكانی گواردیۆلا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوبارەدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:20 - 15/04/2025
وەرزش
+
-

بۆ كۆتایی هێنان بە چیرۆكی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگدا میكێل ئارتێتا هەنگاوەكانی گواردیۆلا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوبارەدەكاتەوە.

وەرزش:KNNC

 

ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسناڵ كاریگەرییەكانی گواردیۆلا لەسەری نەشاردۆتەوەو هەنگاوێكی ئەو ڕاهێنەرە پێش یارییە چارەنوسسازەكەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ دوبارەدەكاتەوە.

 

ڕاهێنەرەكەی ئارسناڵ بەچاوەڕوان نەكراوی بڕیاریدا یەكەی ڕاهێنان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام نەدەن، پێش یارییەكە كەشی ئەو یاریگایە تاقینەكەنەوە.

 

ئارتێتا وتویەتی ئامانجی لە بڕیارەكەی كەمكردنەوەی فشاری دەرونیە لەسەر یاریزانەكانی بەتایبەتی لە یاریییە گەورەو یەكلایی كەرەوەكاندا.

 

پێشتریش گواردیۆلا هەمان كاری كردوەو لەكاتی ڕوبەڕبونەوەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕاهێنانی بە تیمەكەی نەدەكرد.

33 جار خوێندراوەتەوە